یەکێک لەتایبەتمەندییەکانی دەوڵەتی تورک سڕینەوەو تواندنەوەی ناسنامەو کلتورو داب‌و نەریت‌و زمان‌و ڕەگەزی کورد بووە، بۆیە بەبەردەوامی سیاسەتی قڕکردن‌و کۆمەڵکوژی دژی کورد ئەنجامداوەو بەڕێوەی بردوە.
لوتکەی ئەو سیاسەتە ئەوکاتە بوو کە مستەفا کەمال ئەتاتورک سەرۆک کۆماری تورکیا‌و سەرۆکی گشت هێزە چەکدارەکان، ژەنەڕاڵێکی بەناوی ژەنەڕاڵ عەبدوڵا دوقان کە زۆر دژی کورد بوو، وەک فەرماندەی ئۆپراسیۆنی باشوری خۆرئاوای وڵات دیاریکردوە، یەکێک لەو ڕابەرانەی کورد کە دژی ئەو سیاسەتە وەستاوەتەوەو شۆڕشی کردوە، دیارە سەید ڕەزا بوو، بۆ ئەوەی ڕێگری لەو سیاسەتە بکات، بەمەبەستی گفتوگۆ یەکێک لەکوڕەکانی خۆی بەناوی ئیبراهیم وەک نوێنەر دەنێرێت بۆ لای ژەنەڕاڵ عەبدوڵا، بەڵام لەوەڵامی گفتوگۆ‌و دانوستاندندا کوڕەکەی سەید ڕەزا دەکوژێت‌و لەسەر سیاسەتی سەرکوتکردنی کورد‌و سڕێنەوەی ناوی کورد‌و بەتورک کردنی ناوچە کوردنیشینەکان بەردەوامدەبێت، یەکەم ناوچەش ئەو ژەنەڕاڵ دوقان کاری لەسەردەکات دەرسیم دەبێت.
شۆرشی سه‌ید ڕه‌زا
شۆرشی سه‌ید ڕه‌زا، حەوت ساڵ دوای شۆڕشی کۆماری ئارارات هاتۆتە ئاراوە له‌حوزه‌یرانی له‌ساڵی (1937)دا بووە به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌تورككردنی ناوچه‌كان‌و ئازادكردنی ده‌رسم، بۆ ئەو مەبەستەش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنێكی ئه‌نجامداو دواتر شۆڕش دەستیپێکردو توانیویەتی (1200) چه‌كدار ئاماده‌بكات بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌و ده‌ستدرێژییه‌كان، لەبەرامبەریشدا دەوڵەتی تورکیا، هێزێکی لەدژی ئەوان لەناوچەکانی ئەرزنگان، ئەرزرۆم، مەلاتیەو دیاربەکر دامەزراندوە.
ئەڕتەشی تورک لەسەرجەم چەکەکانی، دژی شۆڕشگێڕان کەڵک وەردەگرت، لەوکاتەدا دووجار شاری دەرسیم‌و ناوچەکانی دەوروبەری بۆردومان کرد، بەشێوەیەک کە هاوڵاتیان بۆ چیاکان‌و ئەشکەوتەکان پەنایان دەبرد، یەکێک لەئەشکەوتەکانی کوتوزیکداغ لەدۆڵی ایسکۆرلا کە 2500 ژن‌و مناڵ‌و پیر لەهاوڵاتییە عەلەوییەکانی شاری دێرسیم پەنایان بۆ بردبوو، سەربازەکان ڕێگاکانی چوونە دەرەوەیان بەدینامیت تەقاندەوە‌و ئاگرکەرەوەیان بۆ ناو ئەشکەوتەکە هاویشت‌و لەئاکامدا سەرجەم هاوڵاتیانی ناو ئەشکەوتەکە بەزیندوویی سووتان‌و ژێرخاک کران.
شۆڕشه‌كه‌ی سه‌ید ڕه‌زا بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ توانیویەتی قوربانی به‌رخودان بکات، بۆیه ژه‌نه‌ڕاڵ دوقان یاخود هه‌ندێك سه‌رچاوه به‌ئاڵپ دۆگان ناوی ده‌بات، هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی گرتنه‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌و شۆڕشه، سه‌رئه‌نجام له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك سه‌رۆك هۆزی كورده‌وه كار بۆ ئه‌وه‌كرا سه‌ید ڕه‌زا له‌ڕێگه‌ی دانیشتن‌و گفتوگۆوه گرفته‌كان‌و داخوازییه‌كان چاره‌سه‌ربكات، بۆیه به‌و ئامانجه سه‌ید ڕه‌زا ڕۆیشت بۆ شاری ئه‌زرنجان‌و پیلانه‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ دوقان سه‌ری كرد‌و توانرا له‌ڕۆژی 5ى ئەیلولی 1937دا سەید ڕەزا، لەگەڵ دوو کوڕ‌و چەند کەس لەڕێبەرانی شۆڕش دەستگیربکرێن، پاشان لەسێدارەدران.
له‌و ڕەشەکوژیەی دەرسیمدا كه بریتییە لەکوشتاری کوردە عەلەوییەکان لەناوچەی دەرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لەباکوری کوردستان، دوای شۆڕشەکەی سەید ڕەزا کە ئه‌نجامدرا بووه هۆی کوژرانی 13 هەزار کەس لەهاوڵاتیانی شاری دێرسیم.
ته‌نانه‌ت ئه‌ردۆغانیش به‌و فاشیستییه‌ی خۆیه‌وه‌ی 23ی تشرینی دوەمی ساڵێ 2011، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بەناوی دەوڵەتی تورکیاوە داوای لێبوردنی کرد بەرامبەر بەکۆمەڵکوژییەکانی نێوان ساڵانی 1937 تا 1939ی شاری دێرسیم.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی