ئەردوگان بایدن پێشوازی لێ ناکا داخەدڵی بە کورد دەڕێژێ

02/10/2021

کاوە نادر قادر

ئەردوگان لەو ماوەیەدا کێشەکانی ئالۆز و تێکەلاو بووەو شکست بەدوای شکست بەسەری دێ ،  لە لایەن روسیاو سوریاوە  ئاگادار کراوەتەوە دەبێ تاسەری مانگ  ئدلب بەجێ بێلێ و کۆنگرس بە نیازە لەسەر گورگە بۆرەکان سزای بداو دادگایەکی رەمزی  بە ناوی "داگایکردنی تورکیا" لە جنیف بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا لە بواری مافی مرۆڤ دژ بە نەیارەکانی ، لە ٢١ _ ٢٥ ئەیلولەوە ، بەڕێوە چوو،   بڕیاری ئەوە دەرچوو کە ئەو تاوانانەی ئەنجام دراون "تاوانی  دژ بە مرۆڤاتییە" ، هەرچەندە ئەو دادگایە رەوایەتی  یاسایی نییە، بەڵام مۆرال شکاندێکە بۆ ئەردوگان ، لە ١٩_ ٢٢ ئەو مانگە ئەردوگان چووە ئەمریکا بۆ وتار خوێندنەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێویورک ، پێش خۆشی شاندێکی بە سەرۆکایەتی "مولود چاوش ئۆغلو " وەزیری دەرەوەی ناردبوو بۆ رێک خستنی دیدارێک لەگەڵ بایدن ، دەنگۆی ئەوەش هەیە ، ئەمریکییەکان پێشوەختە بە ئەردوگانیان  راگەیاندبوو " بە باشی نازانن ئەردوگان بەشداری مەراسیمی  ئەو وتار خوێندنەوە بێت لە نیۆیۆرک"

، بەڵام ئەردوگان گوێ پێ نەداو سەفەرەکەی ئەنجام دا،  بۆیە نە لە فرۆکەخانە کاتی گەیشتنی بە نیویورک کەس پێشوازی لێکرد بێجگە لە مولود چاوش ئۆغلوو بالوێزی تورکیا لە ئەمریکا کەسی دیکە نەبینرا و سەرەرای هەوڵی زۆری ، تەنانەت داوای کردبوو ئەگەر بۆ وێنەگرتنێکیش بێ  دیدارەکە لەگەڵ بایدن ئەنجام نەدرا،  ئەو هەڵوێشتەی جۆ بایدن ،  ئەردوگانی زۆر توڕە کردو لە گەڕانەوەیدا وتی " مامەلەکردنی بایدن زۆر جودایە لەگەڵ سەرۆکەکانی لەخۆی لەپێشترو تورکیاش رای گشتی فەرمی دونیا لەو هەڵوێستەی بایدن ئاگادار دەکاتەوە" ، لە ناوخۆ تەوژمی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە زیاد بووندایەو فشاری ئۆپزسیون زۆر توندە لەو بارەو ئۆپزسیون بە ئاشکرا داوای چارەی مەسەلەی کورد دەکاو "هەدەپە بە نوینەری شەرعی دەزانێ"، کە دەسەڵاتدارانی ئەکەپە دەخوازن هەلی وەشێنەوە ، هەڵویستی بایدن و ئۆپزسیونی تورکی وای لە ئەردوگان کرد لە کاتی کردنەوەی  "ماڵی تورکیا" لە نیوێورک لەو سەفەرەیدا ئەردوگان داخی دڵی بە کورد بڕێژێ و بێژێ
 " کێشەی کورد لە تورکیا نەماوەو دەمێکە  چارەکراوە".                     
ئەو هەڵچوونەی ئەردوگان بەرامبەر بە کورد لەروی سایکۆلۆژییەوە ، ئەوە دەگەیەنێ،  پەرچەکرداری ئامادەنەبوونی پێشوازی نەکردنی بایدنە لێی لەو سەردانەیەدا بۆ ئەمریکا و داخ دەربڕینیەتی بەسەر بێچارەیی بەرامبەر بە دۆزەکە ، کە هێچ بوارێکی بۆ نەماوەتە لە دەرەوەی وناوەوەی وەک جاران بەس کورد بکوژێ دونیاش لێی بێ دەنگ بێ، ئەو دۆزەیە لە هەموو لایەک گەمارۆی داوەو کاتێ باجدانی هاتووە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە