هه‌ڵبژاردن كۆتاییهات، به‌ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ڕێژه‌ی به‌شداری نه‌گه‌یشته 30%ی ده‌نگده‌ران، هه‌ندێك هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن 19%ی تێنه‌په‌ڕاندوه، ڕه‌نگه 19 لێكدانی دوو بكرێت‌و بكرێته 38%، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوبدات، كۆی ئه‌وانه‌ی نه‌چونه بۆ ده‌نگدان‌و به‌م ده‌م‌و چاوه سواو‌و ناجۆرانه ده‌ڵێن ئێوه‌مان ناوێت هه‌ندیه‌و نیوێكی ئه‌وانه زیاتره كه به‌هه‌ر هۆیه‌ك‌و به‌پاره‌و ده‌مانچه‌و ئیمتیازات‌و به‌ڵێنی پۆست چونه، نه‌چونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك له‌ته‌واوی عێراق به‌هه‌رێمیشه‌وه شكستێكی گه‌وره‌ی ئه‌م سیاسیه دواكه‌وتوانه‌یه، شای لۆغانی بردنه‌وه‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی ئێره‌و ئه‌وێ ئه‌و ڕاستیه ناگۆڕێت كه‌كه‌س براوه نییه، هه‌ڵبه‌ت به‌و جیاوازیه‌وه كه له‌زۆر شوێن خه‌ڵك ده‌م‌و چاوی نوێی هێناوه‌ته پێشه‌وه.
عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌رده‌م ئاڵه‌نگاری‌و وه‌رچه‌رخانی نوێدان، به‌ئه‌گه‌ری زۆره‌وه نه پارله‌مانی دادێ‌و نه حكومه‌تی ئاینده ناتوانن كۆی كێشه‌و گرفته‌كانی سیستمی حوكمڕانی، گه‌نده‌ڵی، نه‌بونی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌رچی ده‌ستوه‌ردانی ده‌رو دراوسێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌چاو جاران كه‌متر بوو، به‌ڵام هه‌ر هه‌بوو، توركیا به‌رله‌هه‌ڵبژاردن چه‌ندجار له‌ته‌ك هه‌ندێك كۆنه به‌عسی‌و لایه‌نی سونه‌و خه‌ڵكی دیكه كۆبونه‌وه‌ی كرد‌و نه‌خشه ڕێی ئاینده‌ی له‌گه‌ڵیاندا تاووتوێكرد.
ئێرانیش دورو نزیك له‌نێو چوارچێوه‌كه‌دا بوو، ئێران له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌گه‌ری زۆره فشار بخاته‌سه‌ر حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق‌و هه‌رێمیش تا ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی‌و لایه‌نه كوردیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه دوربخه‌نه‌وه، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لامار ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت لاسایی توركیا بكاته‌وه ئه‌مه‌ی به‌یه‌كێتی‌و پارتیش وتوه، ئێران مه‌به‌ستێتی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان چه‌ك بكرێن‌و وه‌ك موجاهیدنی خه‌ڵك ببرێنه وڵاتێكی تر، دیموكراته‌كان‌و لایه‌نه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن‌و پێیان وتراوه، ئایه ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ر یان نا، ئه‌وه‌یان دیارنییه، نزیكبونه‌وه‌ی دیموكراته‌كان‌و یه‌كخستنی تواناكان‌و پێكه‌وه‌بون له‌م قۆناغه‌شدا گرنگه، ئایه عێراق وه‌ك چۆن له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ملیداوه بۆ په‌لاماری توركی‌و داگیركاری هه‌مانشتیش بۆ ئێران جێبه‌جێده‌كات، ده‌بێت چاوه‌ڕێبكه‌ین.
له‌دوای ده‌رچونی ئه‌نجامه‌كان گه‌ڕێكی توندوتیژو پڕ هه‌ڵچون‌و داچون له‌نێوان كورد‌و شیعه‌دا ده‌ستپێده‌كات، به‌شێك له‌لایه‌نه شیعیه‌كان له‌كورد توڕه‌و به‌داخن، ئه‌مه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌كۆنگره‌ی هه‌ولێری عه‌ره‌به‌كان‌و به‌شی دیكه‌شی گرێدراوه به‌بونی به‌عسیه‌كانه‌وه له‌كوردستان، دانپیانانی ئه‌وه‌ی كه به‌عسیه‌كان له‌كوردستان داڵده‌دراون، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، كورد ده‌بێت بزانێ كه شیعه‌و سونه‌ی عێراقیش هه‌ركات ده‌ستیان بڕوات له‌كوێره‌دێیه‌كیشا بواری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد ناده‌ن، بۆیه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنه‌ین هه‌رێمی كوردستان‌و سیستمی فیدراڵیش له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان.
بارودۆخی نێوخۆی ماڵی كورد زۆرخراپه، هه‌ردولایه‌نه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌كه‌ی كورد جگه له‌كێشه‌ی نێوخۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كیش دڕدۆنگ‌و ناته‌بان، هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان نییه بۆ ئاینده، له‌بری پلان بۆ ئاینده پیلانیان هه‌یه دژی یه‌كتر، ته‌نانه‌ت له‌په‌یوه‌ندیشدا له‌گه‌ڵ یارو نه‌یاری كورد په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌جۆرێك نییه كه له‌ته‌ك به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا یه‌كبگرێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی گره‌و له‌سه‌ر شكاندنی شكۆی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده بیرله‌وه‌ناكه‌نه‌وه مرۆڤی خۆخاوه‌ن دروستبكه‌ن.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا هه‌ریه‌ك له‌به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی، هه‌نگاوی گرنگیان به‌ئاراسته‌ی خۆخاوه‌نی عێراق‌و وه‌ڵامی خواسته‌كانی شه‌قامی عێراقیدایه‌وه، له‌ئه‌گه‌ری نه‌مانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وان له‌پۆسته‌كه‌ی خۆیدا قه‌یرانی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ڵبه‌ت ته‌قه‌لایه‌كی زۆریش هه‌یه بۆ دورخستنه‌وه‌یان، له‌كاتێكا ئه‌وان له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیش بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ئاسایی ببنه‌وه، كازمی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نی شیعی‌و پارله‌مان ئه‌گه‌ر زۆر كه‌میش بێت بڕێك بودجه‌ی وه‌ك مینحه نارد بۆ هه‌رێم، دیاره بێ ئه‌و هاوكاریه نه‌توانرا موچه به‌ته‌واوی بدرێت، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێ بابه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوبوبن.
عێراق‌و هه‌رێم له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسان، ئاخۆ ناخوداكانی سیاسه‌ت ده‌توانن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن، ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه هه‌مومان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، گه‌رچی من خۆم وه‌ڵامی خۆم لایه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی