رۆژی 9ی 1-2013له ناو سه‌نته‌ری پاریس ساكینه جانسز"سارا" له گه‌ڵ هه‌ردوو هاوڕێكه‌یدا فیدان دۆغان "رۆژبین" و له‌یلا شایله‌مه‌ز"روناهی" تیرۆر كران ، كوشتنی ئه‌و سێ خاتونه كورده ئازادیخواز‌و شۆڕشگێڕه وێڕای ئه‌وه‌ی كێماسی و ناشرینیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ دنیای دیموكراسی و به تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا ، ئه‌و وڵاته‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به ئازادی ڕووی تێده‌كات .هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكراش بوو بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌وروپا ، ساكینه یه‌كێك له خاتونه هه‌ره ئازادیخواز‌و به جه‌رگه‌كانی كورد بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌كه‌كه‌وه له باكوری كوردستان و توركیا تێكه‌ڵ به‌و رێكخراوه بوو ، هه‌روه‌ها له‌و پێناوه‌شدا ئازار‌و چه‌رمه‌سه‌ری زۆری بینی، ساكینه بۆ ئازادی ده‌كۆشا، به‌ڵام له نزیك ده‌روازه‌ی ئازادی له پاریس تیرۆر كرا ، فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له رۆژی دابه‌شكردنی كوردستانه‌وه له دوای روخانی ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌كه ئۆباڵی هه‌ر دڵۆپه خوێنێكی رژاوی كوردی له ئه‌ستۆیه ، ئه‌مه پێویستی به راستكردنه‌وه‌ی دیرۆكه، فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا له رێكخستنی سنوری ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هاواری كوردیان له بیر كرد ، ساكینه هاوارێكی تاساوی تره له بری ئه‌وه‌ی له كوشت و بڕی ده‌رسیم ده‌ربچێت له 2013و له پاریس ده‌رده‌چێت ، فه‌ڕه‌نسا ناكرێت وه‌ك به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌و وه‌ك قوربانی سه‌یری كورد بكات ، ئه‌و پێویسته به‌و جۆره سه‌یری كورد بكات كه مرۆڤن ، ئازادی زمان و چاره‌نوس و خوێندنیان هه‌یه ، تێگه‌یشتن له‌م ئازاره هه‌ندێك له خه‌می كورد به باده‌دات .
فه‌ڕه‌نسیه‌كان به سروشت به‌و جۆره‌ن كه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی هه‌ست به ئازاری ویژدان ده‌كه‌ن ، من له زۆر سه‌ركرده‌و به‌رپرسی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه‌م بینیوه ، ته‌نانه‌ت خاتونێكی هه‌ره مه‌زنی مرۆڤایه‌تی " دانیاڵ میتران " به‌شێك له خه‌می به‌رانبه‌ر به كورد ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و هه‌ستكردنه‌وه ، كورد له به‌رانبه‌ر وه‌ها هه‌ستكردنێكا بێئه‌مه‌ك نین ، دانیاڵمیترانیان ناوناوه دایكی كوردان ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هه‌ستكردنه به‌س نیه ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌كرێت به‌رپرسیاره‌تی زیاتر هه‌ڵبگرێت ، به تایبه‌ت له پرسی كوردا كه هه‌موو دنیا زۆر باش ده‌زانن تورك و فارس و عه‌ره‌ب سته‌میان لێده‌كه‌ن و پێیان باشه هه‌روا په‌رت و پرش و بڵاو بن ، مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ئه‌وه نیه ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌م ناوچه‌یه‌و له سه‌ر خاكی كوردستان دروست بێت ، مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی وه‌ك توركیا هه‌میشه به‌و جۆره‌ی ئێستا هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌و دنیاش .
تازه نه‌ساكینه دێته‌وه نه‌هاوڕێكانی ، تازه ئه‌و خوێنه هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه كه تورك له پاریس ڕژاندی ، به‌ڵام خۆ ده‌كرێت چی دی خوێنی كورد نه‌له پاریس نه‌له هیچ كوێی تر بڕژێت ، فه‌ڕه‌نسا له ڕوی ئاكاری دیموكراسیه‌وه ده‌بێت نه‌هێڵێت خوێنی تر بڕژێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی دنیا به سه‌ر كورد هاتوه به سه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر هاتبا ئێستا توند‌و تیژترین و هه‌تره‌شبه‌ر ترین مرۆڤی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌بوون ، به‌ڵام ئه‌وان وانین ، ئایه ئه‌مه به‌س نیه، هه‌رچه‌ند ئێستا وه‌ك جاران كۆشنه‌رم له به‌ردڵان نیه ،لێ ده‌زانم كورد پێویستی به كۆشنه‌رێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ری بێته ده‌نگ ، فه‌ڕه‌نسیه‌كان ده‌توانن سه‌دان كۆشنه‌ر له نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی خۆیاندا به‌رهه‌م بێنن ، ئه‌و جۆره‌ی كه به فه‌ڕه‌نسیه‌كان بڵێت ئه‌فه‌ریقی و كوردیش مرۆڤن ، مرۆڤیش شایانی به‌زه‌یی نیه شایانی رێزه .
ساكینه‌و هاوڕێكانی خه‌باتیان بۆ ئازادی مرۆڤ ده‌كرد ، ئه‌وان له پێناوی به‌ڕێخستنی ئه‌و خه‌باته شاخ و به‌نده‌نی كوردستانیان تاقیكردبوه‌وه ، لێ ویستی خه‌بات ئه‌وانی گه‌یاندبوه پایته‌ختی دیموكراسی ترین وڵاتی دنیا ، وڵاتێك كه شانازی به دیرۆكی دیموكراسی و نافی مرۆڤ و فه‌لسه‌فه‌ی توله‌رانس و ئازادیه‌وه ده‌كات ، له‌وێ له‌پایته‌ختی ئه‌و وڵاته دوژمنه‌كانی ئازادی و مافی مرۆڤ ئه‌وانیان شه‌هید كرد، من هیوادارم رۆژێك بێت ده‌رهێنه‌رێكی فه‌ڕه‌نسی ژیانی ساكینه بۆ فه‌ڕه‌نسیه‌كان بكات به فیلم ،بۆ ئه‌وه‌ی له پاكی و بێگه‌ردی ئه‌و خاتونه كورده بگه‌ن كه ده‌وڵه‌تی سته‌مكار له به‌ر كورد بوون تیرۆری كرد .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی