داهاتی نەوت زۆر زیاترە لەپێداویستی مووچە بەشی پڕۆژەکانو دانەوەی قەرزیش دەکات، پارتی دەستیبەسەرداگرتووە، دەیەوێت گوشار لەیەکێتی بکات، بۆ ئەوەی لەبەغدا گوێڕایەڵی بێت.
یەکێتی لەجیاتی داواکردنی داهاتی نەوت، داهاتی ناوخۆی گلدەداتەوە، دەیەوێت بیسەلمێنێت پارتی غەدر لەسلێمانی ئەکات، هۆکاری ئەوەش بۆ فشارەکانی پارتی دەگەڕێتەوە لەسەرحزبەکە.
دابەشبوونی سیاسی پارتیو یەکێتی لەبەغدا پەیوەندی بەگوشاری ئێرانو تورکیاوە هەیە!.
ئەو پەرلەمانتارانەی باسی داهاتی ناوخۆیی سلێمانی دەکەن، کێشە گەورەکە داهاتی نەوت وەلادەنێن، (ئۆپۆزسیۆنی چەواشەکارن) لەهەقیقەتدا خزمەتکاری سیاسەتەکانی پارتین.
یەکێتی نەدەزانێ چی دەکات نە دەشزانێ چی دەوێت!، پارتی ڕۆژەڤیان بۆ دروستدەکاتو ئەوانیش بۆخۆیان پێیەوە سەرقاڵن، هەندێک لەکادیرەکانیان وادەزانن 10 ساڵ پێش ئێستایە بەوەڵامو وەڵامکاری ببنە فسفس پاڵەوان!
ئەوەی سەرۆکی حکومەت دەربارەی کەمی داهاتی ناوخۆیی سلێمانی دەری بڕی نیوەی ڕاستیەکەیە، نیوەکەی دیکە ونبونی سەدان ملیۆن دۆلاری مانگانەیە لەداهاتی نەوت..
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی