سلێمانی لە شاری ڕۆشنبیرییەوە بۆشاری دەستەو تاقمەکان

16/05/2022

عەبدولقادر سەعید

شرۆڤەی  دۆخی ئیداری و سیاسی شاری سلێمانی لەئێستادا بەجۆرێكە، سەر بەهیچ لۆژیکێکی سیاسی و مەدرەسەیەكی فكری و ئیداری نییە،  ئیدارەكەی جۆرە پیادەکردنێکە، لەنێوان ڕوخان و بنیاتنانەوەدا،  وەهمێک ئیدارەی ململانێکان دەکات، کەچارەنوسی ئیرادەی بەڕێوەبردن دەخاتە ژێر پرسیارو خراتریش دەیباتە سەر لێواری مەترسییەكی كوشندەوە.  بەدەر لە سیاسەت و جۆری بەڕێوەبردنەکەی، مەترسیەکی تریش لەئارادایە کەڕەنگدانەوەی  تائاستی خوارەوەی دیسپلینە  بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، نموونە پێکهاتەی ڕۆشنبیریی کە لەفۆرمی دەیان ڕێکخراوو تاقم و دەزگای ڕاگەیاندن  و بڵاوکردنەوەو پەیج و کەناڵی وەهمی و سەراپا سۆسیال میدیا  کاردەکەن، هیچیان ئاگاداری ئەوی دی نییە ودابەشی دەستەو لایەن و تاقمی جیاجیا بوون و بە بێ ئاگا لەیەکتر کاردەکەن، هەریەکەیان خاوەنی رێنوسی خۆیەتی لەنوسینداو هەریەکە وەستای داتاشینی وشەی تایبەتن . تەنانەبەباش و خراپەوە، هەریەکە خاوەنی دەستەو تاقمێکی سەربەخۆیانن لەنوسەر و ئەدیب  ومیدیاکاری خۆبەراوردکەر بە دایستۆڤسکی و عەقاد، بەكورتی دۆخەكە بەجۆرێكە  کارگەیشتۆتە ئەوەی هەركەس زۆر شارەزای ئەم گەمە ناشیرینە نەبیت  زمانی باب و باپیری ڕەسەنی خۆت ناناسیتەوە، کە ئەمەش وایكردوە كایەیی رۆشنبیری ئیمە لەباتی بنیاتنان خەریکە دەبێە مایەیی تێکدانی زمانی کوردی بەناوی مۆدێرنەو پێشکەوتنی زمانەوە. 
قسەکە لێرەدایە خۆگەر  بەڕێوەبردن دەستەو تاقمی جیاوازی دروست کردبێت و ئەوەش چارەسەر نەکرێت ئەوا دەستەو تاقمی دەزگا ڕۆشنبیریەکان ئاكامێكی دەبێت كە زمانەکەشمان بەدەردی دۆخی سیاسەت دەبەن و بەتەواوی دەکەوینە ژێر دەست و پێوە، ئەوكاتە تەنیا شتێ کەشانازی مانەوەمان بێت زمانەکەمانە  ئەویش بەرەو  خەرەندی بیرچونەوە و لەناوچوون دەچێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی