لە هزری مەلا بەختیار تێدەگەیت؟

23/09/2022

عیماد عەلی

بیریاری گەورەی میسری  ( زەكی نەجیب مەحفوز) لە كتێبی ( رۆشبیریمان لە روبەروبونەوەی سەردەمەكەدا ) دەڵێت: بۆ هەڵسەنگاندنی بیروبۆچون و رەفتاری هەر كەسێك، كە فكری بێت یان فەلسەفی یان ئایدیۆلۆجی، یان تەنانەت جوڵەی ئاسایی و چۆنێتی بەرٍێكردنی كاری رۆژانەی كەسێكی سادەی خاوەن بیر و فكر بێت یان هەر شتێك تایبەت بێت بە تاكێكی ئاسایی، دەبێت خۆت لە پشتخانی فكری و فەلسەفی تایبەت بە خۆت راماڵیت و هاورێیەتی و دۆستایەتی یان ناكۆكی و نەیاری  لەگەڵ ئەودا بخەیتە لاوە و بە روتوقوتی ئاوەزی تایبەتی خۆت دوور  لە هەر بیروباوەرێك و بە پشتگوێخستنی روانگەی كەسی و، داماڵراو  لە بۆچونی تایبەت و تەنها بەهزر و بیری ساكار و ئەندێشەی گوزەری ئەو كاتەی هەڵسەنگاندنەكە و  توانا و هێزی بێلایەنی و بە كارایی عەقڵی خۆت و بە قووڵی تێگەیشتن لە بابەت یان شتی هەڵسەنگێنراو ، رۆچیتە نێوی و خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی  زانستی بۆ بكەیت.
من بەش بە حاڵی خۆم پەیوەندیم هەر چۆنێك بووبێت لەگەڵ مەلا بەختیاردا بە باش و خراپ، زۆرینەی رەهای  نوسین و كتێبەكانیم خوێندۆتەوە، بەڵام لە دوتوێی دواكتیبیدا ( دیموكراسی و چەپ گلان و راسان)، بۆم دەركەوت كە ناوەرٍۆكی ئەم كتێبە زۆر جباوازە و بەرهەمی هیلاكیی چەندین ساڵەیە و جیاواز لەوانیتر زۆر بە قووڵی و سانایی و ئاسان بە شێوەی فكر و فەلسەفی بیركردنەوەی حۆی و بە راڤەكردنی  ئایدیۆلۆجی  و سیاسیی نەرمو نیان خۆی لەقەرەی بابەتەكانی داوە و مەسەلەكانی خستۆتە روو و ئامانجە نزیك و دوورمەوداكانی پێكاوە و  تەنانەت بە روونی بۆ خوێنەری قاڵنەبووی فكرو فەلسەفەش وردەكاریەكانی ئەو چەمك و بابەتانەی باسی كردوون، بەجوانی دەریخستون و روونی كردونەوە، لە لایەكی ترەوە ئەوەی خستۆتە روو كە ئێمە لەم دونیایەی سەردەمی نوێگەری و بارودۆخی هەمەچەشنی گۆرٍاودا بە تایبەتی بۆ چەپی ریاڵیستی چیمان پێویستە و چی بكەین و چۆن خۆمان لەو هەڵانەی لە مێژودا كردومانن بە دوور بگرین و دووبارەی نەكەینەوە.
ئەم كتێبە باسێكی تیۆریە و دەكرێت خۆی وەكو پرنسیپە گشتیەكانی ئەوەی ناوی چەپی رادیكاڵ لێناوە یان هەر ناو و زاراوەیەكی تایبەت و گونجاو بەوە بێت، ئەوەی دیارە كە تیۆریەكە كتومت لەگەڵا بەرژەوەندیەكانی هەژار و نەدار  و كەمدەرامەت و چوساوە و بە شێوەیەكی گشتی خەڵكی پەراوێزحراو ب دەگونجێت و دەكرێت بەو شێوە بیركردنەوەیە و كاركردن لەو سیاقەدا  چی لە رووی تیۆریەوە بێت یان كردەیی دەتوانرێت جێبەجێبكرێت بۆ ئەوەی ئەو خەڵكانە بگەنە ئامانجی گشتی و تایبەتی خۆیان.
پێش هەموو شتێك باس لە ئاشتی وئازادی و دیالۆگ دەكات و باوەرٍی بەهێزی بەوەیە كە دەكرێت ئەم چین وكەسانە، كە بە خەڵكی نەدار و چەوساوە و و كرێكاری هزر و بازوو و جوتیار ناودەنیًت بەم رێگەیەوە و دوور لە رەفتاری توند و سەربازی و بەهێزی نەرم بگەنە ئامانج، هەموو هەوڵەكانی بۆ واقعیبونی چەپە بەدوور لەوەی كە لە مێژودا بە هەڵە كراوە و لە زیان زیاتر هیچی لێ سەوز نەبووە، ئەمەش لە دەرئەنجامدا خەیاڵ و بان خەیاڵ و فەزای بیركردنەوەی ناواقعی وەلادەنێت و شەوارەی تیۆری ناهێڵێت، بە تایبەتی لەم ناوچەیەی كە تژیە لە فكر و بیر وبۆچونی خەیاڵی ئیسلامگەرا و زیادەرۆییكەری نەتەوەیی و فاشیەت و شۆفینیەت  .
لەم كتێبە ئەوە هەلدەهێنجێنیت كە بۆچی چەپ لە زۆر ماوەی خەباتیدا بەركەنار و پەراوێز خراوە و پاشكۆی ئەوانیتری بەناو نیشتمانی و بۆرژوا و خەڵكیتر بووە. مەیدانەكە لە خەڵكی تایفەگەری و پۆپۆلیستی و ئیسلامی سیاسی پربۆتەوە و، ئەوانیش لە بێ ئاگاییان بێت یان بە نەزانی، داردەستی سەرمایەداری جیهانی بوون و بەداخەوە هەر لەو رێگەوە چەواشەكاری جێگەی لە حەقیقەتی رەوتی فكری و فەلسەفی راستودروست لەق كردووە و تەنانەت هاوسەنگی فكری و سیاسی لەم ناوچەیەی لاركردۆتەوە و تەنانەت بواری دیالۆگیشی لەو بەینەدا نەهێشتۆتەوە, بۆیە لەم بینین و دیدەوە مەلا بەختیار دەیەوێت یان هەوڵ دەدات گەڵاڵەی تیۆریزەكردنی فكری چەپی نوێی هاوچەرخ بكات.
جێگەی خۆیەتی و دەكرێت بڵێن لە ناوەخنی نوسینەكەدا  مەلا بەختیار هەوڵیداوە ئەو بابەت و پرسیارانەی بەسەرچوون و و كاتی خۆی هەموو هیلاكی و خەباتی چەپگەرایی تێدا زیانی گەورەی كردووە ، ئەمرٍۆ بارودۆخی تازە رێگە نادەن دووبارە هەڵتۆقن با جێبهێڵرێن بۆ زەمەن راستودروستی و واقعیبوون و ئەگەری پراكتیزەكردنیان دەرخات و ئەگەر ئایندە بوار بدات راستی ئەو بابەتانە بسەلمێنرێت و بە پێی زەمینەی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی روونبكرێتەوە، ئەوسا ئەو چەمكە دەبێتە جێگەی مشتومرٍ و دیالۆگ و بەو پێیە تیۆریزە دەكرێت، هەر لەوكاتەشدا زەرورەتی مێژوویی هاندەر دەبێت بۆ دروستبونی رێكخراوی سیاسی لەو ناوەندەدا. دەكرێت ئەو بارە نوێیەی رەوتی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەم ناوچەیە بەگشتی كە خۆی لە ژێر كاریگەریی هاتنەئارای ئامرازی نوێی هاوشێوەی سۆشیال میدیا  و زانیاریە ئەلكترۆنیەكان و پێشكەوتنە زانستیەكاندایە، خۆیان رێكبخەنەوە و خەباتی خۆیان بكەن.
مامۆستا جەعفەر پێشەكیەكی نیمچە توێژینەوەی جوانی بۆ ئەم كتێبە نوسیوە و بە وردی باسی لە ناوەخنی كتێبەكەی كردووە و لە زۆر رووەوە ئاماژەی بە واقعی ئەوكاتانەی كە روداوەكانی كتێبەكە باسی دەكات لەزۆر لاوە شرۆڤەی كردووە و هەڵیسەنگاندووە و كێماسیەكانی چەپی بەرزەفرٍی دەرخستووە و ئەو ناكۆكیانەی ئەو كاتانە باسكردووە و تا رادەیەك چۆنێتی مامەڵەكردن لە گەڵ ئەدەبیاتی چەپی هەمەجۆری ئەم ناوچەیەی خستۆتەبەر قەڵەمی رەخنە و  لەو وتە و رەفتارە گونجاو و نەگونجاوانەی خەڵكی لەسەر چەپ حسابكراو لەمەرٍ مامەڵە كردن لەگەڵا پرسە هەمەجۆرەكانی ناوچەكە و بە تایەبتی پرسی كورد و ئیسرائیل و هەڵوێستەكانی پێشتری ئەو خەڵكانە لەوبارەوە  و پرسیاریان دەرباەری سۆشیالیزم و ململانێ چینایەتیەكان لە نوسین و هەڵویِستی مەلا بەختیار لەمەرٍ پان چەپەكان باسكردووە  .
    كاك بەختیار لەم كتێبەدا بە وردی خۆی لەقەرەی رەوتی سیاسی چەپ و مێژوی ناوچەكە و عیراق و كوردیش داوە و بارودۆخە بابەتی و حودیەكانی ئەو رەوتەی شیكردۆتەوە و رۆچۆتە بنجوبنەوانی هەڵویٍَستی رێكخراو و حزبە عیراقی و كوردیەكان و بریار و كردەوەكانیانی بە بێ لایەنانە شیكردۆتەوە و دەریخستوون . ئەوەی زۆر روونە لێرەدا كە فاشیەتی عەرەبی و شۆفینیەتی لایەنەكانی عیراقی میًژوی كۆن و نوێی خستۆتە بەر قەڵەمی رەخنەی بابەتی و دەكرێت هەموو كەسێك بە تایبەتی كورد سودی لێ ببینێت و بەو پێیە خەڵكی عیراق و رێكخراو و لایەنەكان و سەركردە و هزری خەڵكەكە و بیركردنەوەیان بناسێت و مامەڵەی گونجاو لەگەڵ واقیعی نوێی ناوچەكە و عیراق لە روانگەی حەقیانەتی پرسەكەمانەوە بكات .
مەلا بەختیار لەم كتێەدا باسی لە حزب و گروپەكان  بە چەپ و راست لەگەڵاململانێ و دووبەرەكی و هەڵویٍَستی بۆرژوا  و پێشهاتەكانی سەردەمەكە و هێزە نەرم و پێگە رەقەكان لە رووی سسیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و شۆرشەكان و دەستكەوتەكانی و كێشەی كورد و ئافرەت و تایبەتمەندیەكانی دیموكراسی و چۆنێتی گەیشتن بە سۆشیالیزمی ریالیستی كردووە و باسی لە چەپ بە گشتی و بەتایبەتی لەسەردەمی جەنگی سارد و بزوتنەوەی كۆمۆنیستی و خەباتی نەتەوایەتی و چەمكە كۆن و نوێكانی بەگشتی كردووە. خۆی لە باسكردنی جیهانگیری  و فاكتەر و گرفتەكانی دیموكراسی و گۆرٍانكاریەكان و تایبەتمەندیەكانی ئیسلامگراش نەبواردووە. تەنانەت باسی لە شۆرشەكانی چین و فیتنام و لاوس و كۆریا و كەمبۆدیا  و دەستكەوتەكانی خەڵكی زەحمەتكێش كردووە، ئەمە جگە لە شۆرشی ئۆكتۆبەر و ئەوەی پەیوەندی بەم شۆرشەوە لە جیهان هەبووە، تاگەیشتۆتە سەر شۆرشی ئەیلولی كوردەكەی خۆمان و راپەرین و مانگرتنەكان و بەستنەوەی بە دیموكراسی وەكو خۆی باسی كردوون و هەڵیسەنگاندون و ئاستەنگ و تەگەرەكانی بەردەم ئەو جۆرە خەباتانەی وەكو خۆی دیاریكردووە.  
ئەوەی جیگای وتنە لێرەدا كاك بەختیار كە وەزعی سیاسی گشتی ئەو قۆناغانەی عیراق و هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانی شیكردۆتەوە،  بە وردی و فراونی قسەوباس لەسەر كورد و مامەڵەكردنی لەگەڵ پێشهاتەكاندا لەبیرنەكردووە و بە فراوانی باسی لە واقعی ئەو كاتە و كەرەستەكانی چەپگەرێتی و پەیوەندیەكانی كوردستان و لایەنە عیراقیەكانی لەگەڵا كورد و مەسەلەكەی كردووە، بێ ئەوەی عیراق بە وڵاتێكی گونجاو بزانێت بۆ ژیانی كورد بە تایبەتی بۆ ئەوەی بە هاوبەشی لەگەڵا ئەوانیتر تێیدا بژێت. ئەمەش ئەو بوختانە زۆر و ناحەقیانەی ئەو نەیارانەی لەمەر عیراقچێتی مەلا بەختیار دەخاتەروو و بۆچۆنی مەلا بەختیار لە پێویستی مانەوەی دڵخوازی كورد خۆی لە چوارچێوەی عیراقدا رەتدەكاتەوە و بۆ هەموو لایەكی  روون دەكاتەوە كە ئەو بوختانانە لە رەوتی ململانێ سیاسیەكان زەقكراون و چەواشەكاریەكی  بێفەرٍ بوون. ئەوەی گرنگە لێرەدا باسی لە چەپی گونجاوی كۆمەڵگەكەمانی بە پێكهاتە جیاوازەكانیەوە كردووە، لە پێناو چۆنێتی بەرجەستەكردنی چەپی ریالیستی لەو واقیعە ئاڵۆزەی راڤەی كردووە نەك عیراقچێتی بوون.
  لەدوای خوێندنەوەی ئەم كتێبە، لە بواری تیۆریزەكردنەوە، لە دەرئەنجامی گەڵاڵەبونی ئەو بیرەی لەوێم دەستكەوت، دەشێت بڵێین پێویستە لەسەر مەلا بەختیار وەك داهێنانێك بۆ كورتكردنەوەی جەوهەری ئەو فكر و فەلسەفەیەی  لەم توێژینەوە ئەكادیمیە داهاتووە، پێویستە زاراوەیەك یان دەستەواژەیەكی گونجاوی تایبەتی بۆ چەپی نێو ئەم ئاڵۆزی و پشێویەدا دابهێنێت، لە وشەیەك یان دوو وشە پێكبێت و گفتوگۆی هەمەلایەنی لەسەر بكرێت و بخرێتتەروو، كە كتومت دەربرٍی بۆچونە تایبەتەكانی خۆی بێت و ئەو تەمومژە ناحەقیانەش برەوێنێتەوە كەلە نێو ململانێ سیاسیەكانی شۆرشی نویًی كوردە حەیەاتەكەدا بۆ چەواشەكاری  باس لە عیراقچێتی ئەو هزرەی مەلا بەختیار دەكەن، كە هیچ فرٍی بە عیراقچێتیەوە نیە،  بۆ ئەوەی واتای تێكرٍای دەربرٍینەكانی، كە خۆی لە چەپی ریالیستی یان چەپی نەتەوەیی و چینایەتی یان چەپی مۆدێرن یان ئەوەی لای ئەو پێویستە بە شێوازی خۆی و بەو شێوەیە دەیبینێت، بیخاتەروو، جیا لەوەی هەیە و لەم چەند ساڵەدا لە ئارادابووە و ئەوەی كاری پێكراوە، بەڵام بۆ كاروباری سیاسی و فكری و فەلسەفی و ئایدیۆلۆجی ئەم ناوچەیە كتومت نەگونجاو بووە، بە خۆی وشەیەكی گونجاوی پر بە پێستی خۆی  بۆ تێكرٍای ئەو بۆچونانە لەمەرٍ چەپی دروستی ناوچەكە بدۆزێتەوە یان دابتاشێت وەك دەستپێشخەریەك بۆ دروستبونی زاراوەیەكی فكریی نوێی سەردەمەكە بۆ ئەوەی لە رەوتی تیۆری ئایندەدا شوێنی تایبەتی خۆی بگرێت، تاوەكو بكەوێتە فەرهەنگی فیكری و فەلسەفی ناوچەكە و جیهانیشەوە، وەك چۆن جەوهەری كتێبەكە لە خستنە رووی رووداوەكانی كۆن و نوێ، تازەترین بیر و فكر و ئەندێشەی لەخۆ گرتووە، بە خۆی دەتوانێت كورتكراوەی ئەم كتێبە بخاتەروو، بۆ ئەوەی ئەم بۆچونە كۆن و نوێیانەی كە زادەی رەوتی سیاسی و فكری و بیر و هەڵسەنگاندنی  خۆیەتی لە زاراوەیەكدا چرٍ بكاتەوە، دەكرێت  لە چمكێكدا دەریبرٍێت و لەمە ودوا ناوەرۆكی ئەم نوسینە واقعیەی كتومت لەو وشە فكری و فەلسەفیەدا فەراهەم بێت ولێی تێبگەیت و  زاراوە نوێكە رەنگدانەوەی ناوەرۆكەكەی بێت و سەرجەم رۆشنبیر و خوێنەران بە خوێندننەوە و بیستنی ئەو زاراوەیە یەكسەر لە ناوەخنەكەی تێبگەن و راڤەی ناوەرٍۆكی بۆچونەكانی  بە مێشكیاندا بێتەوە و هەمان واتا بە دەربرٍٍینێكی زانستیانەوە لە عەقڵی بیسەر و خوێنەردا بەرجەستە بێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی