واقیعی ئەمڕۆی کۆمەڵگا

05/10/2022

ئومێد جاف

بەڕێوەبەرێک لە ٣ فەرمانبەری خۆی پرسی ئایا ٢ + ٢ = ٥؟
فەرمانبەری یەکەم  لە وەڵامدا گوتی: بەڵێ دەکاتە ٥
دووەمیان گوتی: بەڵێ گەورەم ئەگەر یەکی بۆ زیاد بکەین دەکاتە ٥
سێیەمیان گوتی: نەخێر هەڵەیە گەورەم دەکاتە ٤
ڕۆژی دواتر بینیان فەرمانبەری سێیەم نەهاتۆتە دەوام و دەرکراوە، جێگری بەڕێوەبەرەکە سەیری پێهات و بە بەڕێوەبەرەکەی گوت بۆچی دەرکراوە؟
بەڕێوەبەرەکە گوتی: یەکەمیان درۆزنە و خۆشی دەزانێت درۆزنە ، ئێمەش ئیشمان بەم جۆرەیە
دووەمیان زیرەکە و دەشزانێ زیرەکە و ئەم جۆرەش ئیشمان پێیەتی
سێیەمیان ڕاستگۆیە و دەشزانێ ڕاستگۆیە ، ئەم جۆرەیان ماندووکەرە و مامەڵە لەگەڵیدا سەختە
ئینجا لە جێگرەکەی پرسی: ئێستا تۆ پێم بڵێ ئایا ٢ + ٢ = ٥؟
جێگرەکەی گوتی گەورەم من ناتوانم وەڵامی پرسیاری زانایەکی وەکو تۆ بداتەوە
ئینجا بەڕێوەبەرەکە گوتی: تۆش ئەو جۆرەیت کە دووڕوویت و ئەمەش خۆشەویستە لای خەڵک
ئەوەی دەبینرێت لە واقیعی کۆمەڵگا زۆرینەی هاوشێوەی جێگری بەڕێوەبەرە...

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی