هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان تاسه‌ر ئێسقان له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی توڕه‌ن، دۆلارخۆرو نه‌وتخۆر قه‌یرانێكی چینایه‌تی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یان دروستكردووه له‌خه‌ره‌ندی ره‌واندز قوڵ تره. خه‌ڵكێك نانی شه‌وی نییه‌و خه‌ڵكێكیش هه‌زاران ده‌فته‌ر دۆلار له‌كه‌شوفشی خۆی خه‌رجده‌كات، به‌كورتی دۆخی ئابوری‌و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ئینتمای هاوڵاتیان كردوه، به‌ڵام دۆخه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وامنابێت، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێران‌و توركیا به‌عێراقیشه‌وه گره‌و له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ن كه پێیانوایه به‌هه‌ندێ ڕێگاوشوێنی ئابوری‌و سیاسی‌و سه‌ربازیی‌و خۆفرۆشی ناوخۆیی ده‌توانن كۆتایی به‌كێشه‌ی كورد‌و قه‌واره‌كه‌ی بهێنن، به‌ڵام ئه‌وان له‌یادیان كردووه له‌ناوخۆی خۆیان گیرۆده‌ی سه‌دان قه‌یرانی سه‌ختن، یه‌ك جوڵه‌ی ناوخۆیی كورد له‌ڕوی ئه‌منی له‌ناوخۆی ئێران‌و توركیا كه‌رتی بازرگانی‌و گه‌شتیاریی‌و ئابوریان شپرزه ده‌كات، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ئه‌وه‌نده به‌هێز نین‌و ته‌نها ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی هه‌وای تێكردون‌و وای لێكردون به‌ری چاویان لێڵ بێت.
ڕاسته ئه‌م ده‌وڵه‌تانه كوشتن‌و گرتن‌و دڕنده‌ییان تائێستا به‌رده‌وامبووه‌و باجی قورسیان نه‌داوه، به‌ڵام له‌یادیان چووه له‌ئێستادا دنیاش زۆر گۆڕاوه، جاران تیرۆر‌و ئه‌نفال‌و جینۆساید‌و قه‌ده‌غه‌ی زمان‌و هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی پیاده ده‌كرا، ئێستا هه‌مان شت به‌درۆن‌و یاساكانیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ناكۆكی‌و كێشه‌ی ناوماڵی كوردی ده‌بینن‌و باشیش سوودیان لێوه‌رگرتووه، واته ده‌رزی ناو چاوی كورد ده‌بینن، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه سوژنی ناو چاوی خۆیان نابینن، وا ده‌زانن له‌ناوخۆیان‌و سیاسه‌تی ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی زۆر به‌هێزو بێ كێشه‌ی جددین.
دڵنیام به‌م عه‌قڵیه‌ته سه‌ربازی‌و ئه‌منی‌و درۆنییه به‌رامبه‌ر كورد به‌رده‌وام بن، خۆیان ده‌بنه هۆكاری خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه، ئه‌وكات كێشه‌ی ئه‌منی‌و تیرۆر‌و كوشت‌و بڕ ده‌چێته ناو شه‌قام‌و باڵه‌خانه‌و بازاڕی خۆیان، كورد هیچی نییه له‌ده‌ستی بدات، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئه‌من‌و كه‌رتی گه‌شتیاریی‌و بازرگانی‌و ئابوری‌و شێواندنی وێنه‌كه‌ی به‌باشی له‌ده‌ستده‌دات.
به‌كورتی دۆخی كورد یه‌ك بلۆكی مردوو نییه، ته‌نها له‌باشورو كوردی عێراق سه‌یری بكه‌ن، كوردی عێراق تا سه‌ر ئێسقان له‌بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی توڕه‌و بێزاره‌و هۆكاره‌كانیشی دیارن، به‌ڵام ئه‌م دیدگایه بۆ كوردی ئێران‌و توركیا‌و سوریا راست نییه.
به‌م پێودانگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش نه‌زانیه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌یه، ئه‌مجۆره سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت له‌ناوخۆیان كورد خه‌به‌ر ده‌كه‌نه‌وه، باشترین نمونه‌ش گیانله‌ده‌ستدانی ژینائه‌مینی بوو له‌ئێران، بینیمان چۆن ده‌وڵه‌ت ته‌واو شپرزه بوو، هیوادارم وانه له‌ژینائه‌مینی وه‌ربگرن، له‌ناو توركیاش ده‌یان دۆسیه‌ی له‌مجۆره هه‌ن بۆ خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی كورد، واز له‌عه‌قڵیه‌تی سه‌دان ساڵه‌ی سه‌ربازی‌و ئه‌منی‌و تیرۆر بهێنن به‌رامبه‌ر كورد، سه‌رده‌می ئێستا زۆری فه‌رقه؟؟؟.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی