لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆوە بۆ وەرگرتنی موچەیەک لە بەغدا

26/09/2023

عومەر عەلی



ڕیفراندۆم لەڕوی سیاسیەوە مافی ڕەوای هەموو گەلێکە کە پەنای بۆ بەرێت بۆوەرگرتنی ڕای گەل لە سەر هەندێک پرسی چارەنوسساز وەک ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و بنیات نانی دەوڵەتی نیشتمانی ،ئەم بابەتە بۆگەلی کورد تایبەت مەندی خۆی هەبوە ،چونکە لەدوای پەیماننامەی سایکس بیکۆ ،نیشتمان و گەلی کورد دابەش کراوەو بەزۆر خراوەتە ژێر ڕکێفی ناسیونالیستی عەرەبی و تورانی و فارسی ،لەدوای ئەوەش کە پەیماننامەی لۆزان مۆرکرا ئیتر هەموو دەرگاکان بەڕوی کورددا داخران و ئەویش بۆگەیشتن بەخەوی سەربەخۆیی پەنای بۆ شۆڕش بردوەو بۆ ئەم مەبەستەش سەدان هەزار قوربانیداوەو لەسەر دەستی بەعسیەکان توشی کیمیایاران و جینۆسایدو پڕۆسەی ئەنفال بوو ،کورد لە کوردوستاندا لە پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ پێی نایە قۆناغێکی نوێوە ،

دۆخێکی سیاسی لەبار هاتە پێشەوە کە لەمێژوی هاوچەرخدا وێنەی نەبوە،بەڵام بارودۆخ کاتێک دەتوانرێت بە شێوەی باش تەوزیف بکرێت کە سەرکردەیەکی کاریزما بەعەقڵیەتێکی نوێوە بوونی هەبێت کەخاوەنی عەقڵێکی ستراتیجی بێت و تەنها خەوی گەورەی ئاسودەیی گەلەکەی بێت،بەڵام سەد مەخابن سەرکردەکلنی کورد لەدای ڕاپەڕین،بەتەواوی مانای سیاسی و گەشەپێدانی مرۆیی سەرکردە نەبوون،چونکە هەر لەدوای دروست بوونی یەکەم پەڕلەمانی کوردوستان دەستیان دایە شەڕی پۆست و پارەو بەم هۆیەشەوە،گەلی کوردو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە  ئاستی عەقڵیەتی سیاسی و ئامانج و  ویستەکانی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردوستان تێگەیشتن ،لەبەر ئەوە هەریەکەیان بەشێوازێک کە خزمەت بەبەرژەوەندیەکانیان بکات مامەڵەیان لەگەڵ کرد،بەتایبەتیش تورکیاو ئێران وەک دەسەڵاتی سێبەر سەیری هەردوو زۆنی سەوزو زەردیان کرد،ئەم سەرکردایەتیە ،کە نزیکەی ٢٥ ساڵ لە حومڕانیدابوو ،خراپترین جۆری دەسەڵاتی پیادەکردبو،سەرکردەکانی دەستیان سوربوو بەشەڕی ناوخۆو هەمویان ڕەمزی گەندەڵی و ناعەدالەتی دور لە شەفافیەت بوون و بێزراوترین کەس بوون لای زۆرینەی گەلی کورد ،لەم بارودۆخەناهەموارەدا،لە 25/9/2017دا جاڕی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆیاندا،زۆرینەی کەسانی سیاسی و ئەکادیمی و تەنانەت دڵسۆزانی کورد لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوایان لە مەسعود بەرزانى کرد کە ئەوکارە ئەنجام نەدات،بەڵام سەد مەخابن بەگوێی کەسی نەکردوو قسە بەناوبانگەکەی کرد کە ووتی حساب بۆ کەس ناکەم و ئەو ڕیفراندۆمە ئەنجام دەدەم ،لێرەوە دەرکەوت کە سەرکردایەتی کورد لە زەمەنی خۆیدا ناژی ،نەیتوانی بەپلانێکی سترتیجی مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسە هەستیارەدا بکات بەتایبەتش لە سەر بابەتێک کە یەک سەدەیە یەکێکە لە کێشە بنەڕەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە،خەونی بچوکی سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی خەونە گەورەکەی کوردی لەباربرد ،همو دۆستەنزیکەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی توڕەکرد ،دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆمیش گەلی گوردی لەباشور خستە دۆخێکی زۆر ناهەموار لەدوای ئەوە ڕێگە خۆشبوو بۆداگیرکردنەوەی کوردوستان لە ڕوی سیاسی و ئابوریەوە،لە 16ی ئۆکتۆبەر نیوەی زەوی خاکی هەرێم داگیر کرایەوە ،سەدان پێشمەگە شەهید بوو هەرێم خرایە ژێر گەمارۆ ،ئەم ئاراستە داگیر کاریە هەر بەردەوام بوو هەتا بڕیاری دادگای پاریس و پاشان گەڕانەوەی  نەوت وگازی هەرێم بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغداو دواجاریش مۆرکردنی پڕۆژەیاسای بووجەی عێراق، لە دوایەمین هەنگاویشدا گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ سنورەکان،لە ئێستاشدا هەموو داوای حومڕانانی کورد لە بەغدا ئەوەیە تەنها موچەی فەرمانبەرا بنێرن و یەکێتی و پارتی هیچ داوایکی تریان نیە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە