هەڵبەت، حەماس لە 7 ی 10 ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسای ئەنجام دا.
ئەی لە 5ی 10 چی رووی دا...؟
لە 5ی 10 توركەكان هێرشێكی ئاسمانی فراوانییان دژی رۆژاڤا دەست پێكرد.
لە گەڵ دەستپێكردنی هێرشەكەی تۆفانی ئەقسا و بە دیاریكراویش لە 7ی 10، توركەكانیش هێرشەكانیان بۆسەر رۆژاڤا فراوانتر كرد. لەو رۆژەوە، توركەكان هێرشەكانییان لە ئامانجە سەربازییەكانەوە گۆڕی بۆ ئامانجە مەدەنییەكان.
لە 8 و 9ی 10ی مانگ لایەكی دونیا، شۆك و واقوڕماوی ئۆپەراسیۆن و كوشتارەكەی حەماس بوون... لایەكەی تری دونیاش مەست و خوماری سەركەوتنی حەماس و كۆتایی ئیسڕائیل، یان وەك خۆیان دەڵێن لەناوبردنی قەوارەی زایۆنی بوون.
ئا لەو ئان و ساتەدا، توركەكان ئاماژەیان بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی و لەناوبردنی قەوارەی رۆژاڤا دەكرد.
لەگەڵ شكست وبێ ئەنجامبوونی تۆفانەكەی ئەقسا، خیتابی توركەكانیش دەرهەق بە ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانكراوەكەیان بۆ سەر رۆژاڤا گۆردرا...
لەگەڵ پێچەوانە بوونەوەی هاوكێشەی تۆفانی ئەقسا و پەرچەكردار و ئۆپەراسیۆنە پێچەوانە و گشتگیرییەكانی ئیسڕائیلیش بۆ سەر غەززە وە فراوانبوونی ئەو ئۆپەراسیۆنانە، مەودای ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكانی توركەكانیس تەسكتر بوونەوە و بەردێكیش خرایە سەر مەلەفی هێرشی زەمینی.
لەدەور و بەری 15ی 10دا، كاتێك ئیسڕائیلییەكان روو لەغەززە جوڵەیان كرد وشكستی تەواوی تۆفانی ئەقسا، توركەكانیش هێرشە ئاسمانییەكانییان وەستاند.
هەڵبەت لەو كاتەدا توركەكان بەدوای بیانوویەكدا دەگەڕان بۆ وەستاندنی هێرشەكانییان بۆ سەر رۆژاڤا. نیگەرانییەكی سەرپێیی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەمەڕ هێرشی توركەكان بۆ سەر رۆژاقا، رێك ئەو بیانووە بوو كە توركەكان دەیانویستوئۆپەراسیۆنەكیان بەبێ دەنگی كۆتایی پێ هێنا.
پرسیارە سەرەكییەكە كە پێویستی بە وەڵامە ئەوەیە:
ئایا ئەم رووداوانە، واتە ئۆپەراسیۆنی دوو گرووپی هاوپەیمان، توركەكان و حەماس، بە ڕێكەوت لە یەك كاتدا روویاندا یان هەماهەنگی و ئامادەكاری و پیلانسازییەكی پێشوەختە هەبوو...؟
ئایا ئەوە رێككەوت بوو توركەكان لەگەڵ پێشڕەوی حەماسدا ئۆپەراسیۆنەكانییان فراوانتر كرد و لەگەڵ پاشەكشەی حەماسیشدا خیتاب و مەودای هێرشەكانیان سنووردار كرد...وە لەگەڵ فەشەلی ئۆپەراسیۆنی ئەقساشدا ئۆپەراسیۆنی توركەكانیش فەشەلی هێنا و وەستا....؟
هەر بەجدی ئەوانە رێكەوتن...؟
چینییەكان پەندێكییان هەیە دەڵێت هیچ شتێك رێكەوت نییە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی