ئەوە سەدان ساڵە دەستدرێژیمان
دەکەنەسەر ، هەڵیانکوتاوەتە سەر نیشتیمانەکەمان کوردستان و داگیریانکردوە و ، هەرچی
خێروبێری ئەم خاکەیە دزیان ، کلتووریان دزی و خاپووریانکرد ، دووچاری زیندەبەچاڵکردن
و جۆرەها بۆمبابارانکردن بووین کە پێنج بەرابەری
ئەو بۆمبە ئەتۆمیەیەیە کە لە «هێرۆشیما و ناکازاکی » ژاپۆن درا لە جەنگی جیهانی
دووەم ، لەو ناوچەیەی ئێمەدا دووری لەنێوان
لۆژیک و گەمژەیی ئەوەندە فراوان نیە ، ئەوەی بڕواناکات با بەمێژوودا بچێتەوە ، وایانلێکردین
کە جۆگەلەکانی جەهەنەم بەچاوی خۆمان ببینین ، کەچی ئێمە هەر خۆمان لێیانزیک دەکەینەوە
و ، داوای پێکەوەژیان و لێبووردەیی لەگەڵیان دەکەین ، ئێمە بێسنوور نەتەوەیەکی لێبووردەیین و دڵمان بۆ هەموو
کەسێک دەکەینەوە ، ئێمە هەمیشە خۆمان خستۆتە ناو خانەی تاوانبار و ، بەهەموو ڕێگا
و ئامرازێک بەرگری لەخۆمان دەکەین و کەچی ڕەزیل و سەفیل دەچینە لایان دەست پاندەکەینەوە
و داوای لێبووردن لە هەڵویستەکانیان دەکەین
و تەنازولیان بۆ دەکەین ، کەچی تەنازول بۆ یەکتری و میللەتەکە ناکەن ، خاکی ئەو نیشتیمانەمان
بۆ باوەشکردن بۆ ئەو دەستدرێژیکارانە کردۆتەوە ، نەتەوەیەکی وا سۆزدارین سۆزمان بۆ
هەموو مرۆڤێک هەیە و ، هەست بە ئێشوئازاریان دەکەین و کارەساتەکانی خۆمان لەبیردەکەین
، لەڕاپەڕینی 1991 باوەشمان بۆ سەربازە دڕندەکانی ڕژێمی بەعس کردەوە و دەرگای ماڵەکانمان
بۆیان کردەوە و ، دوای ڕووخانی ڕژێم و داعش دەرگای شارەکانمان بۆ سوننەی عەرەب کردەوە
و ، ئەو دەسەڵاتە شیعەیەی کە فەرمانڕەوایی ئەو بەناو عێراقە دەکات لەکن ئێمە بوون
و برامان بوون و دەمانحاواندنەوە چونکە هەستمان
بە چەوساندنەوەیان دەکرد ، ئەمەش بەهۆی ئەو داکرانی لێبوورەدەییەیە کە هەمانە ، کەچی
بزانە چیمان لێدەکرن ؟! بەڵام خەتاکە هی خۆمانە ، بزانە ئەو لێکترازان و دابەشبوونە
ترسناکەی هەمانە کە بۆتە چەکێکی خۆکوژ بۆمان !! ئێمە هەمیشە کە ئاسۆی شەبەنگێکی
ئاشتی بەدیارکەوێت بەهەموو ڕێگا و ئامرازێک باوەشمان بۆ کردۆتەوە لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیەی
عەرەبی سونە و شیعە کە خاپووریکردین ، ئێمە
نەتەوەیەکین خێرا لەبیر دەکەین ، هەوڵمانداوە دەستدرێژی و ستەم و نادادپەروەی و
کوشتن…هتد لەبیرکەین و یادگەی «الذاكرة » خۆمان لەسەر هەموو مەرگەسات و ڕووداوە مێژووییە
خەراپەکان داخست و ، زۆر بە پارێز بووین لەوەی
کەس نەیەت دەرگای یادگەمان بکاتەوە نەبادا ئەو بۆمبانە بتەقنەوە کە بەهاکانی پێکەوەژیان
و ئاشتی و سەقامگیری خاپوور بکات ، بەڵام ئەوە خۆتان دەبینن کە بەدرێژایی مێژوو و
تا دەگاتە ئێستای بۆردومانی موشەک و درۆن و جەنگی ئابووری ، بۆردومانی یادگەمان دەکەن
، ئەوان دەبینن کە دۆخی نێوماڵی کورد چۆن خاپوور بووە ، کە ئیمڕۆ لە هەموو کات زیاتر
پێویستیمان بە یەکڕیزی و تەنازولکردن بۆ یەکتری و بۆ گەلەکەمان و وازهێنان لە چێژی
پارە و دەسەڵات هەیە ، بەتایبەتی لەو دۆخە هەستیارەی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت
و ، پێویستە سەرکردایەتی کورد خۆی بۆ گۆڕانکاری ئەو قۆناخە و کۆتایی هاتنی جەنگی غەززە
ئامادەبکات و ، چیتر بە بەڵێنی فریودەرانەی سۆزاوی هەلنەخەڵەتێت و خۆی بەکەمنەزانێت ، کە ئەگەری ئاساییکردنەوەی عەرەب - ئیسرائیل و
دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین و ئاوەدانکردنەوەی بێ بەشداری رێکخراوی حەماس هەیە و
، چاودێران پێیان وایە کە وڵاتەیەکگرتووەکان ورەقەکان لەدەست ئێران لە فەڵەستین و
عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن ڕادەکێشێت و لەهەمان کاتیش بۆ بەدیهێنانی سەرمایەی
سیاسیە بۆ هەڵبژاردنەکانی دادێی ئەمەریکا و ، ئەمە هەلێکی زێڕینیە بۆ کورد کە
دەستکەوتی مەزن بێنێتەدی ئەگەر ئێمە بەیەکگرتوویی و دەستلەناودەست بیقۆزینەوە !!!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی