هەڵەی ستراتیژی پارتی

18/03/2024

بەهرۆز گەڵاڵی



بە داخەوە نەدەبوو تاک لایەنە پارتی ئەم هەڵویستە وەربگریت، چونکە بریاری لەم شێوەیە زیاتر ماڵی کورد لیکدەترازینی و کورد به ره و  کارەسات و بارودۆخیکی زۆر خراپتر لە ئێستا دەبات.

خۆ ئەگەر پارتی لە سەر جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٤٠ و کێشەی کەرکوک و جینۆسایدی هەڵەبجە، پێكەوە لەگەل هەموو حزبەکانی تری هەرێمی کوردستانەوە بەرانبەر بریارەکانی دادگای فیدرالی بوەستابانایەوە و هەڵوێستیان وەربگرتایە، رەنگە بۆ کورد و دۆستەكانی دەبوە هەڵویستێکی کوردانەی نیشتمانی گرنگ .
بەڵام ئێستا بەم شێوەیە تاک لایەنە بریاردانی موقاتەعەی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کاریکی یەکجار خراپو بریارێكە پەلەپەلی پێوەدیارەو دیراسە نەکراوە …

 من پێم وایە سەرکردایەتی پارتی تائیستا چەند هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی کردوە، یەکەم، ئەنجامدانی ریفەراندوم سیاسەتێکی زۆر هەڵە و ستراتیژی بو، جگەلەوەش لەگەڵ هەوڵدانی ئەمریکاو ئەوروپاو دۆستەكان گوێ لێگیراو نەبوو پارتی دایە عینادی و کردی، دواتریش باجەکەی لەسەر هەموو خەڵكی كوردستان قورس كەوتەوە.

دوەم، هەڵەی ستراتیژی کە ئەمرۆ پارتی كردی، موقاتەعە کردنی هەلبژاردنی هەرێمی کوردستان بوو، دیارە ئەم بریارە لە کاتێکدایە كە ئەمریکاو ئەورپاو هەموو دنیاو کورد خۆشی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات و حكومەت و پەرلەمانی كوردستان پەكخراوە و خەڵك متمانەیان  بەم شێوازی بەرێوەبردنە تەواو لاواز بووە، بۆیە دڵنیان دیسان باجی ئەو عینادی سیاسییەش هەر کوردە هەژارەکە دەیداتو پارتی دەیەوێت وەك پاڵەوان خۆی نمایش بكات.
سێیەم هەڵەی ستراتیژیش كەبەرێوەیە و ئەگەری هەیە بەهۆی لێكەوتەكانی ئەم بریارەوە پارتی بیکات، ئەویش تاكلایەنانە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسییە لە بەغدا.

 هیوادارم سەرکردایەتی پارتی وردتر بیرلەودۆخەی ئێستا بكەنەوە و بەلۆژیك چاو لە وەزعە سیاسیەکە بکەن و دوور لە پەلەپەلکردن و حسابنەکردن بۆ دۆستەکان بریارێك نەدەن كەببێتە كارەسات وماڵوێرانی گەورە بۆ کورد. ئیستا مام جەلال مەوجود نییە هەڵەو كەموكورتیەكان چارەسەربكات و رێگەنەدات هەمووشتێك سەرەو ژێربێتەوە، چونكە ئەمرۆ لەبەردەم رۆژگارێكداین، دۆخەكە بەرگەی هەڵەی گەورە ناگرێت..
بەهرۆز گەلالی
18/3/2024

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی