لەنێو زەمەنێکی
سەرگەردان و جیهانێکی گڕگرتوەی پڕ کێشە و هەڕەشە و ، لەژێر دەستی وڵاتە گەورەکانی
جیهان کە قامچی بەدەستن بۆسەر وڵاتانی بچووک و ئەوانەی بە ئاراستەی پێچەوانە دەڕۆن
و ، لەنێو ڕۆلەکانی یەک گەل کە بەرژەوەندی
تەسک و فیتنە دابەشیکردوون ، ئا لەناو ئەو
دۆخە خەراپەدا پێویستیمان بە ئاگرکوژێنی
سیاسیە ، خەسڵەتی پیاوی ئاگرکوژێنەوە بریتیە لە : حیکمەت و دانبەخۆداگریی وئارامگری
و بوێری و خودی باش و خیرایی بەدیهێنان و ، ئەگەر ئاگرێک کەوتەوە بە پەلە ڕادەکات
بۆ کوژانەوەی بە ئاوی حیکمەت بێحسابکردنی کاتی یان حەساسیەی سیاسی ، من ئەو خەسڵەتانە
لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبیبم ، کە چەندان ئاگری گەورەی کوژاندۆتەوە ، بەڵام بەداخەوە
هەرکە ئاگرەکە دەکوژێنێتەوە خێرا یەکێکی تر لەلایەک لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن هەڵدەگیرسێنێتەوە
؟! سەردانی ئەمجارەی بەڕێزیان بۆ ئێران ڕووداوێکی
مەزن بوو بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و کردنەوەی گرێکوێرەکان کە هەروەکچۆن ئێران پێویستی بە هەرێمی کوردستانە
، هەرێمی کوردستانیش پێویستی بە ئێرانە ، ئێران و تورکیا دوو ئیمپڕاتۆرن و پەلۆپۆیان
بۆ زۆر وڵات و شوێن هاویشتووە و ڕۆلی گرنگیان لە ناوچەکە و جیهان هەیە ، سەرکەوتوویی
دپلۆماسیەتی سەرۆکی هەرێم لەوەوە بەدیاردەکەوێت ، کە فڕۆکەکەی لە تاران و لە
واشنتون و لە ئەنقەرە و ئیمارات… تاد بجیاوازی دەنیشێتەوە لە تاران بە باڵیۆزی ئاشتی و لە واشینتۆن لەزاری سەرۆکی پێشووی وڵایەکگرتووەکان بە جەنگاوەرە
مەزنەکە ناو دەهێنرێت ، سەرکەوتوویی دبلۆماسیەت و دانوستاندەکانی دەگەڕێتەوە بۆ :
بەهای گوێگرتن و کارلێکردن لەگەڵ کاسانی تر و بونیاتنانی پەیوەندی وەستاو لەسەر
متمانە و ڕێزی بەرانبە و لێکتێگەیشتنی ڕوونی ئامانجدار و هاوسەنگی و بەرژەوەندی
هاوبەش ، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان پێویستی بەو پیاوەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکان ، ئێستا بارودۆخ گۆڕاوە
لەگەڵیدا بارودۆخی کوردستانیش گۆڕاوە بۆیە
پێویستیمان بە بازدانێکی جۆریی لە سیاسەت هەیە ، لەبەخۆداچوونەوە و وەلانانی تووڕەیی
و کەللەڕەقی و بێمنەتی و تووڕهەڵدانی بەرژەوەندی کەسی و حزبی و چڵێسی…. تاد و ، دەستکردن
بە ڕێخستنەوەی نێوماڵ و بیناکردنی نیشتیمان
کە مەرجی سەرەکی بیناکردنی مرۆڤە ، کە ئەمەش پێویستی بە کاریزمایەک هەیە ، سەیری مێژوو
بکە بزانە چەندان کاریزما هاتن وڵاتەکەی خۆیان
لە سووتماکی جەنگی ناوخۆ و مشتەخۆلێک و چڵپاوی دواکووتوویی کە خەڵکەکەی لەسەر زبڵ
و خاشاک دەژیان گەیاندە وڵاتێک کە بەهێزترین ئابووری هەبێت ، لەو وڵاتانە هەموولایەک
لەپاڵپشتیان بوون….ئەو قەیرانی سیاسی و ئابووریەی هەرێمی کوردستان کە چەند ساڵێکە هەروا لە بەستەڵەک و بنبەستدایە بە یەک تیم ناتوانرێت چارەسەر بکرێت ، بەلکە هەموو
حزبەکان و هەموو ئەوانەی خاوەن بیر و دیدگای پێشکەوتن و چارەسەرن بە حیواری نیشتیمانیی
و مراجەعەکردن لەژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێم بن بۆ چارەسەرکردن ، خەڵکی کوردستان تەواو
لە حزبەکان و دەسەڵات بیزار بووە و پێویستیان
بە ئاشتی دەروونی هەیە بۆئەوەی ئاشتی کوردستانی و گەردوونی بباتەوە ، بەداخەوە دەبێت
دان بەوە بنێین ، کە کارەکتەری تێکدان یان ئاگرکەرەوە زیاترە لە چاککردن و کوژانەوە
، (سوڵتان سلێمانی قانونی ) دەیویست یەکێک لە کۆشکە کۆنەکانی بونیاتبنیتەوە ، بۆئەم
مەبەستە « سینان پاشا»ی تەلارسازی بەناوبانگی تەکلیفکرد بۆ تێکدانی ، سوڵتان بەووردی
بەدواداچوونی کارەکانی دەکرد ، بینی وا سینان پاشا گڕوپی یەکەمی کارەکانی گۆڕی کە
بیناکەیان تێکدا و هەڵوەشاندەوە ، بۆیە سوڵتان بانگی کرد و لێی پرسی : بۆ واتکردووە
؟ تەلارسازی زیرەک پێی گووت 🙁 گەورەم
ئەوەی بۆ تێکدان دەستدەدا بۆ چاککردنەوە دەستنادات ) ، هیوام بەهێزە کە ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم
ببێتە هەوێنی چاککردن و یەکڕیزی و ڕیشەکێشکردنی
تێکدەر و ئاگرکەرەوەکان و توانەوەی بەستەڵەکەکان
و تێکشکاندنی ئەو ئەلقە جەهەنەمییەی کە دەورەی داوین و ، دەبێت ئەوە بزانین کە مێژووی
ئادەمیزاد بریتیە لە مێژووی مرۆڤ ، ئەوە مرۆڤ بوو کە داگیرساندنی ئاگری داهێنا و ئێستاش
زیرەکی دەستکرد ، بۆئەوەی نیشتیمان بینابکرێت پێویستە مرۆڤ بینابکریت ، ئەمەش پێویستی
بە کاریزمایەک وەک ئەو کاریزمایانە هەیە کە
گەلەکانیان لە خەوی غەفڵەت دەرهێنا و بە سیاسەتی خۆیان چونەوە و بەرەو بونیاتنان و بووژانەوەی نیشتیمانەکەیان هانگاوایان نا .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی