ئێمە ڕاهاتووین یان بۆ
بەرژەوەندیی خۆمانە هێشتا بەکاری سیاسی دەڵێین خەبات!.. ئەگەر خەبات لە پێناوی بەرژەوەندیی
گشتی نەبێ تەنیا بازرگانی کردنە بە سەروەرییەکانی وڵات.
ترامپ سەرمایەدارێکی گەورەی
ئەمریکایە و کاری سیاسیش دەکات، بەڵام وەکو هەموو هاوڵاتیانی تر یاساکانی ئەمریکا
بەسەر خۆی و کۆمپانیاکانیشیدا جێبەجێ دەکرێن، بۆیە ئەو ناوتوانێ بە ئارەزووی خۆی دەسەڵات
بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بەکاربێنێ و هەر ڕۆژە و پارچە زەوییەکی شارەوانی داگیر
بکات یان بەبێ سەرمایە ببێتە هاوبەشی (تەنیا) قازانجی کۆمپانیاکان.
کوردستان وەکو ئەمریکا نییە، چونکە وەک پێویست لێپرسینەوە
لە باڵادەستەکان ناکرێ و بە ئاشکرا دیارە، کە لەو بوارەدا ئەوەی لێرە دەگوزەری لە
ئەفغانستانی تاڵیبان و سۆماڵیش هەر ئەوەندە وڵات بەناشیرنی بەڕێوەدەبرێ.
ئەوانەی کاری سیاسی تەنیا
بۆ بەرژەوەندیی گشتی دەکەن ئەرکێکی پێویستە و ئەوانەیش کە بازرگانی و وەبەرهێنان بۆ
بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان دەکەن ئەگەر دەسەڵاتدار و سیاسەتمەدار نەبن کارێکی باشە
و وڵات بەرەو پێشەوە دەبەن، بەڵام ئەوانەی سیاسی و دەسەڵاتدارن و بەناوی (خەبات)ەوە
خۆڵ لە چاوی خەڵکی دەکەن. تەنیا وڵات دادەڕمێنن و سیستەمی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی