مووچە دەسکەوتە مەزنەکەی کابینەکەی مەسروور بارزانی

08/06/2024

گۆران هەڵەبجەیی

+وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دیاری کرا [ئین ،ئار،تی]

+عەتوان عەتوانی: بەبانکی کردنی مووچەی هەرێم لە بانکە حکومییەکانەوە دەکرێت .[ئن ،ئار، تی]

+پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نیگه‌رانن له‌ دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان [ریگای کوردستان]

+پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنا [هاوڵااتی]

+ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: دەستپێیکردنی تەوتین، قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات [هاوڵاتی]

+وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم كۆتایی هات [ئاوێنە]

+نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن بڵاوکرایەوە [ئاوێنە]

+لێدوانی راوێژكارێكی سودانی لەبارەی موچەو تەوتین [ئاوێنە]

+وەزارەتی دارایی هەرێم: بانكی TBI یەكەم كۆمەڵە كارتە بانكییەكانی رادەستی تیمی هەژماری من كرد [ئاوینە]

+هه‌واڵێكى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌[ شارپرێس]

+پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت [ سپی میدیا]

+په‌رله‌مانتارێك: ده‌ستپێكردنی ته‌وتین، قه‌یرانی موچه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت [خەندان]

+دوو مانگە هێزە ئەمنییەكان بێ‌ مووچەن و لیستی فەرمانبەرانیش نەنێردراوە [ لڤین]

+وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر: پێش جەژن مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەران دابەشدەکرێت [ئین ئار تی]

+قوباد تاڵه‌بانی: به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ جدین [ لڤین]

+واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی پێنج راگه‌یه‌ندرا [باس نیوز]

+وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ‌هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەنرا [درەو میدیا]

+حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند [وتەبێژی حکومەت]

+جەنابی سەرۆکی حکومەت بڕیاریداوە بەر لەجەژن مووچە دابەش بکرێت،بەمەش چەژنەکە دەبێتە دووجەژن [پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم]

ئەم هەواڵانەی سەرەوە کوردواتەنی {مشتێکە لەخەروارێک}،کە لە مەسەلەی مووچەدا کوورت دەبێتەوە. چەند ساڵێکە  دەسەڵاتی شکستخواردوو  خەڵک و میدیاکانیان بەم باسەوە سەرقاڵ کردوە.کارگەشتوەتە ئەوەی  حکومەتێک بەسەرۆک وەزیرانە بێباکەکەیەوە،هاتنی مووچە لەبەغداوە بکاتە دەسکەوت و بەجەژنی بزانێت و بیکات بەمنەت بەسەرخەڵکەوە،کەواتە ئەوە حکومەت نیە ،بەڵکو بەڵایە بەسەرهاوڵاتیانەوە . دەی دەسەڵاتی ئەوها سندان لێی بدات و بەنەفرەت بێت.

کەی و لە چ وڵات و سیستەمێکدا مووچە بووەتە کێشە؟ئایا کارێکی سرووشتی نیە لەپای ماندووبوونیدا مووچەخۆر لەکۆتایی مانگدا مووچەی خۆی وەربگرێت؟

باوەڕناکەم لەهەژارترین و دواکەوتووترین وڵاتی دنیادا بەم شێوەی هەرێم سوکایەتی بەمووچەخۆران بکرێت و کەرامەتیان بشکێنرێت.باوەڕناکەم دەسەڵاتێک خۆی بەخەمخۆری خەڵک بزانێت و ئامانجی ئاسودەکردنی هاووڵات بێت ،بەم جۆرەی یەکێتی و پارتی  بیان چەوسێنێتەوە و سادیانە ئازاری دەروون و جەستەیان بدات.

دەسەڵاتێک نەتوانێت سادەترین و شایستەترن ماف کەمووچەیە چارەسەری بکات،کەواتە دەسەڵاتی ئەوها نەبوونی زۆر باشترە لەبوونی.

دڵنیام ئەوکاتە خەڵکی هەرێم ئاسودەدەبن دەمێک لەم چەتەو مافیانە ڕزگاریان دەبێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی