کە لە سلێمانی بووم، برادەرێکی بە ئاگا پێی گوتم پارتی بڕوای وایە مانگی هەشت دۆخی ناوچەکە تێک دەچێت. منیش وەک نوکتەیەک وەرمگرت.
ئێستا هەموان چاوەڕوانن دەبێت شتێک ڕوبدات. ئەم ئێوارەیە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە بەشداریی خامنەئی و پزیشکیان بۆ مشتومڕ لە سەر نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئوردون.
لە پاش نەبونی پەیوەندی بۆ دە ساڵ وەزیری دەرەوەی ئوردون سەردانی ئێرانی کرد. دەنگۆکان دەڵێن یەکێک لەم سێ نامەیەی پێبوە: نامەی ئەمریکا، نامەی ئیسرائیل، نامەی ئوردون. نامەی ئورودون بێت بۆ ئەوەیە ئاسمانیان نەکرێت بە گۆڕەپانی شەڕ. ئوردون نزیکترین دۆستی ناتۆیە لە ناوچەکە و ناتۆ لە پرۆسەی کردنەوەی بنکەدایە لەوێ.
هەست ناکەم پەیامەکەی پەیامی ئوردون بێت، چونکە ئێران هێندە گرنگی بە ئوردون خۆی نادات. یان کۆبونەوەی بۆ ناکات.
بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی لاواز و بەتاڵ، [بەتاڵ لە روی ئایدەلۆجی و دونیابینییەوە]، ئێران پلانی وەهابوو کە فشار لە سەر خۆی کەمبکاتەوە. بەڵام ئەوە ڕوداوە بڕیار دەدات نەک
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی