شەڕی راستی و شەری وەهمەكان

31/08/2024

کاروان حەمد

ساڵانێكی زۆرە پارتی و يەکێتی لەسەر ململانێ و  قەيرانەکانە دروستكراوەكان دەژێن. ململانێیەتی پارتی كوردی بەردەوام پربوە لە شەری وەهم  بەتایبەتی لەباشور ئەم دوو پارتە سياسيە پشكی شێریان بەركەوتوە لەدروستكردنی بۆشایی و شەری وەهمی یەكتر.
ئەوان لاوازیی و سادەيی ميللەتيان بەهەڵ زانيوە ، بۆيە چەندين ساڵە هەمان تەکنيکی ساڵانی ڕابردوو لەسەر قسەو ڕوداوگەلێكی كۆن و سواو لەدژی یەكتر بەكار دەهێنن بێ ئەوەی ئەنجامێكی ئەرێنی لێكەوتبێتەوە و بەدەوامیش دەبن لەم شەرە وەهمییەو دەیانەوێت بەشێكی زۆری خەڵكیش پەلكێشی ئەو شەرەی خۆیان بكەن.
بەتایبەت بۆ بەبەرنامە پێش وادەی هەڵبژاردنەكان لاپەكانی رابردوو بەرووی یەكدا هەڵدەدەنەوە كەچی هیچ لاپەرەیەك بۆ ئایندە ناخەنە روو، لايەنی ئۆپۆزیسۆن، چالاكوان، نوسەرو بيرمەندو ئەديب، تادەگاتە ميدياکار بە نهێنی دروستکراون بۆ بازارگەرمی ئەم شەرە وەهمییە،
بۆيە  پێویستە ميللەت بەئاگاییەكی زۆرەوە لەم جەنگە وەهمییە بروانێت و پێويستە دەست هەڵبگرێت لە بەشداری شەڕی سۆشيال ميديای دروستكراوی ئەوان، بەپێچەوانەوە پێویستە هەموان هەست بەو مەترسیە بكەین كە بەهۆی ئەم شەرە وەهمییەوە دوچاری ئایندەو ئیستامان دەبێت.
مافی هەموو تاكێكە كەبپرسێت ئەو پرسە خيانەتکارانەی ئەوان باسی دەکەن ئەگەر بەو ڕادەيە مەترسی دارو هەستيارن بۆ پاش وادەکانی هەڵبژاردن وون دەبن و تا هەڵبژاردنێکی تر بەديار ناکەونەوە ؟ ئەو پرسانە تەنها تەڵەن بۆ ئێوە تا پەلکێشی ململانێی  خۆيانتان بکەن و بازار گەرمیش بۆ هەڵبژاردن بكەن .
هەموو ئەم حزبانە بەدەسەڵات و ئيسلامی و ميانڕەو معاڕەزەوە ،بەهاوبەشی لە گەڵ دەسەڵات و  يان
لەجوگرافيای جياواز تاقيكراونەتەوەو بەرهەمەکەيان ديارە، باشتر وايە بۆ داهاتوتان لەکۆتا جار خۆتان تاقی بکەنەوە.


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی