سیاسەتی بەرێوەبردنی وڵات هاوسەنگی و هاوبەشی پێویستە
، دەسەڵات بۆیە هەلدەبژێرێت لە لایەن خەڵکەوە تا بتوانێت باشترین خزمەتگوزاری
وئاسایشی ناوخۆی و دەرەکی پێشکەش بکات بۆ میللەتەکەی ، ئەگەر ئەو باشترینەی پێنەکرێت
دەبێت ئەو دەسەڵاتە بگۆرێت و باشتر بهێنرێتە جێگای ، ئەرکی دەسەڵاتە سیاسەتی ئابوری
و کۆمەڵایەتی و یاسای وڵات دارێژێت بە شێوازێک بەرژەوەندی زۆرینەی هاونیشتیمانیەکانی
بێت .
خزمەتگوزارەیەکانی دەسەڵات پێشکەشی هاونیشتیمانیانی
دەکات لە چوارچێوەی دابینکردنی خزمەتگوزاری و زامنکردنی ئاسایشی نیشتیمانە ، پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاری لە دوو رێگەوە دەبێت یەکەم یان کەرتی گشتی کە دەسەڵات خۆی پاڵثشتی دەکات
و بەرێوەی دەبات دووەم کەرتی تایبەت لە رێگەی سەرمایەدار و کۆمپانیا تایبەتەکانەوە .
لە زۆرینەی سیستمە جیهانیەکان پەرە بە کەرتی تایبەت
دەدرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ، هەرچەندە ئەمە سیستمێکی سەرمایداری و فینانسە
زیاتر و بەرژەوەندی سەرمایەدار پێش بەرژەوەندی هاوڵاتییە بەڵام لە هەمان کات سوودی
هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەر شانی حکومەت و دەسەڵات ، ئەوەی گرنگە لێرە کردنەوەی
کەرتی تایبەت لە ژێر چاودێری و بەریوەبردنی حکومەتدا بێت وە بکرێتە سەرچاوەیەک بۆ
پاڵپشتی کەرتی گشتی ، نەک کەرتی گشتی بکرێتە قوربانی بۆ قەبەکردن و دەوڵەمەندکردنی
کەرت تایبەت ، نابێت خويندنگاکان پشتگوێ بخرێن و هیچ خزمەتگوزاریەکیان پێشەکەش نەکرێت
تا مناڵان ناچار بن بچنە کەرتی تایبەت ، ناکرێت نەخۆشخانەکان بێ دەمان و کادر بکرێن
تا تایبەتەکان هەموو نەخۆشەکان بەرنە لای خۆیان و بە دڵێ خۆیان پارەیان لێبکێشنەوە
ناکرێت کارەبای گشتی وەلاوە بنرێت و تەنها پشت بە کەرتی تایبەت ببەسترێت ، ئەمە لە
لایەک نەمانی دەسەڵاتی حکومەت زیاد دەکات و لە لایەک هاوڵاتی دەخاتە ژێر بارێکی
قورس بە تایبەت لەم دۆخە داراییە قورسەی کە خۆی تێدایە لە دواکەوتنی موچەو برین و
فەوتانی موچەکانیان .
ئێستا کاتی دەنگدان نزیک دەبێتەوە پێویستە حکومەت
نییەت پاکی خۆی بسەلمێنێ کە ئایا حکومەتی کەرتی گشتی و هاوڵاتیانە یان حکومەتی سەرمایەدارەکان
و پارەدارەکانە ، پێویستە بەرنامەی حکومەت و دەسەڵات بۆ پشتگیری زیاتری کەرتی گشتی
بێت بە نمونە قوتابخانە گشتیەکان پەرە بێبدرێت و خزمەتگوزاری و مامۆستا بە تونا و
دابینکردنی موچەو هاتو چۆ دابین بکرێت لە
باج و داهاتی کە لە خوێندگا تایبەتەکان دەست حکومەت دەکەوێت بەشێک لە ئەرکی خزمەتگوزاری
خوێندنگا گشتیەکان بخرێتە سەر شانی وەبەرهێنان بە هەمان شێوازی کاری شآرەوانیەکان
، چونکە خوێندن بناغەی سەرکەوتن و بەرەو پێشچونی هەمو میللەتێکە بەمەش وڵات ئاوەدان
و خاوەن پێگە دەبێت ، هەمان شێواز بۆ کەرتەکانی
پزیشکی و کارەبا و و ئاو کە پێویستیان بە پشتگیری حکومەت و دەسەڵات هەیە بۆ خزمەتکردنی
هاونیشتیمانیان و میلەت و خاکەکەیان .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی