لە نوێترین کتێبم بەناوی (چاوگی هێز، بارزان بیر و فەلسەفە و ڕێباز) کە لەو نزیکانە چاپ دەکرێ و بڵاودەکرێتەوە، باسم لە فەلسەفەی هەژاران کردووە لە ناو عەقیدەی بارزان، کڕۆکی ئەو فەلسەفەیە هاندانی خەڵک نیە بۆ ئەوەی ڕێگای هەژارئ و پڕپووتی هەڵبژێرن بۆ ئەوەی لە خوای پەروەردگار نزیک ببنەوە، بەڵکو لە عەقیدەی بارزان ئەو فەلسەفەیە تەواو پێچەوانەیە و بەگژداچوونەوەی هەژارییە و هاندانی خەڵکە بۆ ئەوەی تێبکۆشن لە پێناو ژیانێکی خۆشتر. بەشێکی دیکەی ئەو فەلسەفەیە لە عەقیدەی بارزان خۆدانەبڕاندنە لە خەڵکی سادە و هەژار، گوێ لێ گرتن و گەنگی پێدانیانە.
ئەوەی لەو دیمەنانەی ئەمڕۆی سەردانیەکەی مەسرور بارزانیم بینی بۆ بازاڕی قەیسری شاری هەولێر، بە تایبەتی دانیشتنی لەگەڵ نازمی عەمبار و لە ڕێگای ئەوەوە گوێ گرتن لە ڕاستەقینەی ژیانی خەڵک و گلەیی و گازندە و پێویستی و پێداویستییەکانیان، ئەو دڵنیاییەی دامێ کە هێشتا ژیان خێری تێدا ماوە و ئەو ڕێباز و عەقیدەیە زیندوو و بە گڕ و تینە. چوونکە مەسرور ڕێگای لە خۆ مەزنترەکانی بزر نەکردووە و ئومێدێکی مەزن هەیە کە سبەینێمان لە ئەمڕۆ گەشتر و باشتر بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی