دەربڕینێک هەیە لەناو کایەی سیاسی ئەمریکیدا دەڵێت، پارە دەدەوێت، قسەی قۆڕ دەڕوات.
“Money talks, bullshit walks”
ئەمە لە سەردەمی ترەمپدا لە هەموو ساتێک زیاتر ڕەنگی داوەتەوە. وەک عەرەبونێک بۆ ئەو پارانەی کە دەستی کەوت لە کەنداو، هەروەها قۆستنەوەی ئەو دڕدۆنگیەی لە نێوان ترەمپ و نەتانیاهودا، وڵاتانی کەنداو توانییان دیداری شەرع و ترەمپ ڕێکبخەن. بەرکوڵی دیدارەکە ئەوەیە کە ئابلۆقەکان هەڵدەسپێردرێن. رومیو و شەیبانی لە تورکیا یەکتر دەبینن. مەرجەکان ڕون نیە، بەڵام باس لە دەستبەرداریی جۆلان و داننان بە ئیسرائیل و هەندێ هەنگاوی تری ناوخۆیی، بەڵام سەرکەوتنە بۆ شەرع و کەنداو.
سوریا هەمیشە لە مێژودا لە کامپی ڕۆژهەڵاتی دژ بە ڕۆژئاوابوە. ئێستا دەگوێزێتەوە بۆ کامپی ڕۆژئاوا لە سەر دەستی سەلەفییەکی جیهادیی، دونیایەکی سەیرە گوڵم. گۆڕینی سوریا بۆ وڵاتێکی لیبرالی کراوەی سەقامگیر دوور لە دەمارگیریی نەتەوەیی و ئاینی بە سودی هەموانە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی