یاریکردنی حکومەتەکەی
(محەمەد شیاع سودانی )سەرۆک وەزیرانی عێراق
بە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، کارتێکە لە نێو یارییەکان بۆ هەژموونگەرایی لە ناکۆکیە سیاسیەکاندایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، کە هەر یەکەیان
بەسەر تەوەرێکی ململانێی جیوپۆڵەتیکی لە ناوچەکەدا دابەشبووینە کە ئێستا بەڕێوە دەچێ.
تەنیا مەسەلەیەکی ژمێریاری و نیشتیمانی عێراقی و گەندەڵی و سیاساتی دژ بە مەرکز نییە
وەک عێراق بانگەشەی بۆ دەکات. ئەو ململانێیە جیوپۆڵیتیکیە زۆر ڕەهەندی تێدا دەبێتەوە،
گرنگ زۆری یەکلا بۆتەوە بە بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکەو جولەیەکی پەڕگیری بۆ ئێرانییەکان
ماوەتەوە، کە بتوانن لە بەرامبەر ئیسرائیلییەکان شلم کۆرەیەک بکەن. بۆیە لە کۆتادا
نەک ئێران بەڵکوو ئەو زهنیەتەی کە ئێستا حکومەتی عێراقی گرۆی لەسەر دەکا، سەرنگوم
دەبێ، بێ ئەوەی بڵێم بە قازانجی گەلی کوردستان بە تەواوی وەردەچەرخێتەوە. راستە تەوەرەکەی
ئەمریکە کە هەولێر لەسایەیدا سیاسەتەکانیان
بەڕێوە دەبەن وزۆری نەماوە تەپڵی سەرکەوتن لێبدا، بەڵام وردەکاری لە سیاسەتەکانی هەولێر
هەم ئیستفزازی و هەمیش پەلەی تێدا دەکرێ و بە هەڵە بەڕێوە دەبرێ و لە سەر شتی ڕاست بە سیاساتی هەڵە بەڕیوە دەبن. دەکرێ
لێرەدا هەندێک خاڵ دانێن:
_عارەبی سونەی
و موقتەدا سەدر، و هەولێر، بەڵێنێکیان لە تورکیا وەرگرتووە، لەهەر گورزوەشاندنێک لە
هۆگرانی ئێران لە عێڕاق،بدرێ، ئەوەی لە
سوریا بۆ "مەحەمەد جۆلانی" رویدا
لە کاتی سەرنگومکردنی بەشار ئەسەدا لە هەشتی کانونی یەکەمی پارساڵ، بۆ حزبی بەعسی
شۆڤینی عەرەبیش دووبارە دەکرێتەوە لە عێراق، بە پشتیوانی سعودیەو کەنداوو ئوردن و
ئیسرائیل رۆخەکانیشی بۆیان دەداتەوە. هەولێریش گرەو لەسەر ئەو گۆڕانکاریانە دەکات.
لە کاتێکدا ئەو گرویە لە ئەگەرو نەگەردایە، ئەگەر دانوساتانی ئێران و ئەمریکە سەرکەوێ
و سعودیەش دەست لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ چینی میللی هەڵگرێ، ئەگەری رودانی هەیە،
بۆیە کات دیار نییە و ئەو ئەگەرە روش بدات ئەوا بە کراوەیی دەمێنێتەوە، ئەوجا بەعس
هەر بەعسەو ئەوەی لە ١٩٦٣ کردی لە گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات ١٩٦٨هەر کردیەوەو ئەوجارەش
هەر هەمان بەعسە بەس شێوازی گوتارەکەی کەمێک گۆڕاوە.
_گرەوکردن لەسەر نەخشەی وزەی نوێ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
کە زیاتر ئەمریکییەکان سەرپەرشتی دەکەن بەکارێکی باش لێکدەدرێتەوە، لەبەر ئەوەی رێککەوتنی
عێراق و تورکیا بۆ پازدە ساڵە لە ٢٠١٠ _٢٠٢٥ کۆتای دێت، کاتێ ئەو رێککەوتنە لە کار
دەکەوێ، ئەو سزایەی پاریسیش کە لە ئەیلولی ٢٠٢٣ دەرچوو، لە کار دەوەستێ، "
نابێ نەوتی خاوی کوردستان هاوردە بکرێتە دەرەوە". بەڵام ئەوەش هێندە بێ کێشە
نابێ، بە تایبەتی کاتێ تورکیا توخمێکی ئەو دەستەی بەڕێوەبردنە دەبێ و بەندەری جیهان
و تورکیا دووبارە بۆ هەناردەکردن دەستنیشان دەکرێت.
ئەوە هەولێر یاری لەسەر
دەکات بێ حساب و بێکیتابەو ئامادەکاری بۆ نەکراوە، ئەگەر بە بەرنامە کاری لەسەر
بکرێ، بەڵێ عێراقییەکان زوڵم و ستەمی زۆر لە کوردستان دەکەن و بەردەوام پێشێلکاری
مافی گەلی کوردستان دەکەن. بۆیە خۆ تێکەڵکردن بەکێشەی لاوەکی ئەکتیڤکی هەرێم وەک
کارەکتەرێک لە ناوچەکە کەم دەکاتەوە، هەڵسوکەوتکردن بە عەقلانیەتەوە زیاتر خەڵكی
کوردستان هاندەدات کە هۆگریان بۆ سەربەخۆیی بمێنێ نەک هاوبەشێک لەگەڵ دەوڵەتێکی لەرزۆکی
لەبەر یەک هەڵوەشاوە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی