زۆر جار دەوترێت جەنگی ئێران دەبێتە جەنگێکی درێژ خایەن و نمونەی ئۆکرانیاو غزە هەندێك جەنگی تر دەهێنرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیا پێموانیە جەنگی ئیران ئیسرائیل درێژخایەن بێت، ئەوەش بەچەند هۆکارێك کە دیارترینیان دەست گەشتنی ئێرانە بە ئیسرائیل و بڕینی بەرگری ئاسمانیەکەی کە وەك پێویست سەلامەتی بۆ دابین نەکرد، بۆیە ئیسرائیل بەرگەی ئەم هێرشانە ناگرێت بۆماوەیەکی درێژ، ئەگەرچی ئەو زیانانەی ئیسرائیل لە ئێرانیان ئەدا سەد بەرامبەری ئەو زیانانەبن کە بەر ئیسرائیل دەکەون
خۆ دوور گرتنی ئێران لە شەڕ لە دوو ساڵی ڕابردوودا و نەبونی کاردانەوەی ئەوتۆ لە بەرامبەر کوشتی سەرکردەکانی (قاسم و دواتر هەنیە و دواتر نەسروڵا و دواتر دەستەوەستانی بەرامبەر غزە و سوریە و توندبونەوەی حسار لەسەری، وێنەیەکی وای دابوە ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە کاتی وەشاندنی گورزی سەربازی بەهێزیش لە ئێران ئەوا هێشتا وەڵامەکانی نابنە هۆی چونە نێو شەڕ و ئێران خۆی دوور دەگرێت لە زیان گەیاندنی ڕاستەقینە بە ئیسرائیل، بەڵام دەرکەوت وا نیە، ئەو وەلامەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ئێران بۆ ئیسرائیلی هەبوە چاوەڕوان نەکراو بوو، وایکرد کە کۆتایی بە خۆ لادان لە شەڕ بهێنێت چونکە چەقۆکە گەشتە سەر ملی خۆی.
بۆیە هەرچەند زیانی ئێران سەد بەرامبەربێ بەو زیانەی ئیسرائیل دەیکات بەڵام لەبەر چەندین هۆکار، شەڕی درێژ خایەن بە سودی ئیسرائیل نیە و بەهەر نرخێك بوە ئەمریکاو ئیسرائیل بیرلە وەستاندنی شەڕ یان گورزی یەکلاکەرەوە دەکەنەوە لەگەڵ ئيران و نایانەوێ درێژە بکێشێت، کە من پێموایە تا ئێستا دووەم ئیختیاریان لە دۆخەکەوە نزیکە و وەستانی شەڕ بەسودی ئێرانە، ئیدی کێ سەردەکەوێ و کێ دەروخێت قسەیەکیترە و مانەوەی ئێران لەبەردەم مەترسیە جدیەکەدایە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی