خۆرادەستکردن بەوەهمی سیاسی.!

16 کاتژمێر پێش ئێستا

مستەفا شێخ محمد


شکست لەسەر شکست.!



لە چیرۆکی شکستخواردنی سیاسەتی  کوردیدا، خەڵکی کوردستان گەروەترین باجیان داوە،  کاتێک پرسە سیاسیەکان گرێدراودەبن بە کۆمەڵێک وەهم، سیاسەت ناتوانێت خزمەتی چاکەی گشتی بکات.!

 پێناسەکەی ماکس فەیبەر دەڵێت   (سیاسەت کاری دەوڵەوت ودامەزراوەکانیەتی) دەیان ساڵە کورد نەتوانیو لە چوار چێوەیەکی گونجاودا ، ستراتیجێک بۆ دۆزەکەی بگرێتەبەر، بێ ستراتیج لەگەڵ رووداوە سیاسیەکان بەرێگاوە دارۆیشتووە، خەریکی  پەخشکردنەوەی وەهمە سیاسیەکان بوون، کەچی لەواقعدا لە دونیای مۆدێرنی سیاسیدا کە لە چوارچێوەی رێساکانی نەتەوەیەکگرتووکان دارێژراون، مامەڵە فەرمی و قانونیەکان دواجار لەلایەن دامەزراوە دەوڵەتیە دانپێدانراوەکان بریاریان لەبارەوە دەدرێت و مەقبولیەت وەردەگرن، بەم شێوەیەش بێت گروپە ئەتنیک و کەمینە نادەوڵەتیەکان هەر چەند داواکاری ڕەوایان هەبێت، هیچ دەوڵەتێک نایەوێت مامەڵەی رەسمیان لەگەڵدا بکات.! کاتێک کورد بەناوی سیاسەتی حەکیمانەو چاوپێکەوتنی فەرمانبەران و سیاسیە بیانیەکان وەک کردەیەکی قوڵی سیاسی بەخەڵکی دەفرۆشنەوە، بەڵام لە چوارچێوەی وولاتەکەی خۆیان پێگەیەکی بنیاتنراویان نیە، دەبینین کارەکان لە چوار چێوەی کردەیەکی دەوڵەتی جێگایەکیان نیە و لە کۆتایدا تەنیا وێنەکان وەک یادگاریەک دەمێننەوە .!   

سەرەتای بیستەکان شێخ مەحمود بەوەهمی زیندوبونەوەی خەلافەت، لەلایەن ئەتاتورکەوە لەخشتەبراوە، هەلی بەشداریەکی کارایی لە دروستکردن و دارشتنی دەوڵەتی عێراقی کە دەکرا مافەکانی کوردی باشتر تێدا جێکەوت بکرێن، بەفیرۆدا.

لە ئەیلولی شەست و یەکەوە تا حەفتاکان دەرئەنجامی پشتبەستن بەبەڵێنەکانی  ئەمریکاو شای ئێران، قوربانیدانی چواردە ساڵەی کورد نەیتوانی بەرگەیی رێککەوتنی صەدام و شای ئێران بگرێت و  کۆتای پێهێنرا .

لە ٢٠٠٧  دیسان بە وەهمی پشتیوانی کۆمپانیا نەوتیەکان، سیاسیە کوردەکان دەستیان بۆ قوماری سەربەخۆیی ئابوور برد، سەرئەنجام قەیرانێکیان دروستکرد کە زیاتر لە دوازدە ساڵ هەرێمی کوردستان لە پێشکەوتن وەستاند و نزیکەی ٦٠ مووچەی فەرمانبەرانیش کرایە قوربانی فرۆشتنی نەوت و نەوتەکەش لەبری خزمەتکردنی هەرێم بەشی زۆری بووە بەهی کۆمپانیا نەوتیەکان، هەرێمەکە دەیان ملیار دۆلاری قەرز و ئاسەوارە  خراپەکانی نەبێت هیچ شتێکی دیکە بۆ نەماوەتەوە.!
چیرۆکی نەوت  بەهۆی دەوڵەت و یاسا نێودەڵەتیەکان بوو بەشکستێکی دیکە.!

لە ٢٠١٧ وەهمی شەرکردن دژی داعش، مۆتیڤی پشت ئەنجامدانی ریفراندم بوو، لەکاتێکدا دوونیا بە ئاشکرا دەیگوت پشتگیری ئەنجامدانی ریفراندۆم ناکەن دەرئەنجامەکەی بۆ هەموان روون و ئاشکرایە.

ماوەی چەند ساڵێکە هەندێک لە پارتە کوردیەکان توند توند دەستیان بەوەهمی شەری ناوخۆی عێراق شیعەکان و گەرانەوەی سونەکان و بەعسیەکان بۆ دەسەڵاتەوە  گرتووە، پێگەی خۆیان لە داموو دەزگا دەوڵەتیەکانی عێراق بەقوربانی ئەو وەهمە کردوە.!

 ساڵی ٢٠٢٥ وەهمی تێکچوونی بارودۆخی عێراق و روخاندنی ئێرانیان لە بری ستراتیجە سیاسیەکانی خۆیان داناوە، بەتەما بوون ئێران بروخێت.!

ئەو وەهمە سیاسیانە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم خەڵکی خۆیانیان پێ چەواشە دەکەن، لە هەموو روێکەوە زۆر ئازاری خەڵکی کوردستان دەدەن.!

لە ئێستادا کە رێککەوتنێکی ئیجباری بەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم سەپێنراوە، لەبواری نەوت و ئابووری رێککەوتنێکە بازرگانەکانی نەوت ئەزیەت دەدات بەڵام دەرگایەک بۆ رزگار بوونی هەرێم دەکاتەوە لەو وەهمە سیاسیانەی کە بوونە کارەسات رەنگە هیوایەکیش بێت بۆ چارەسەری قەیرانە درێژماوەکان.!
ئەگەر هەرێمی کوردستان لەبری وەهمەکان ستراتیجیەتێکی فراون لە عێراقدا پەیرەو بکات دەشێت لە داهاتوو وەهمەکان بشکێندرێن.

بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە بیر لە داهاتوو بکرێتەوە، بیر لەگەشە کردنی عێراق بەگشتیی بکرێتەوە، بیر لە چۆنیەتی گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە لە چوار چێوەی عێراقدا.!

مێژووی دژایەتی کردنی سیاسییە، کوردەکان بۆ عێراق و سیاسیە عێراقیەکان بۆ کوردستان بەزیانی هەموویان تەواو بووە، خۆشگوزەرانی و سەربەخۆی بریاری سیاسی عێراق و پێشکەوتنی ئابووری و گەشەکردنی هەمەلایەنەی عێراق بەتەواوی پێکهاتەکانیەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.!

ئێستا کە جارێکی دیکە حزبە سیاسیەکان دەست لە گیرفانیان رادەکەن و هەندێک بەڵێن بەخەڵک دەدەنەوە دروشمە نەتەوەیەکان ناتوانن وەڵامی پێداویستیە گشتیەکان بدەنەوە، رەخنەکردنی تاک لایەنەی سیاسیە عێراقیەکان، رێگە دروستەکە نیە، لە کاتێکدا گرفتەکە هاوبەشە.!

واقع شتێکە بەوەهمی سیاسی ناگۆردرێت، ئایا کەس حاکمی کالیفۆرنیا دەناسێت کە بەتەنیا پێنجەم گەورەترین ئابووریە لەسەر ئاستی جیهان نەخێر، چونکە بەشێکە لە وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.!

سکۆتلەندا و وێلز و ئیرلەندا  کە بەشێکن لە بریتانیا کەس نایان ناسێت و مامەڵەی دەوڵەتیان لەگەڵ ناکرێت چونکە سەربەخۆ نین.!!

لەم جیهانە فراوان هیچ دەوڵەتێک هەیە بەبێ رەزامەندی ئیسپانیا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی باسک بکات؟
کەواتە لەرووی سیاسیەوە چ نەنگیەک هەیە، سیاسیە کوردەکان بتوانن سیاسەتێکی عێراقیانە لە پێناوی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکە کەیان بگرنەبەر لەکاتێکدا دەیان ساڵ بەهۆی وەهمی رووخانی عێراق زیانیان بەگەلەکەی خۆیان گەیاند!!!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە