بەرلەوتن، داكێڵ پڕاو پڕی مانای بایكۆتە هیوادارم چی تر ئەو وشەیە بەكاربێت. دیزاینكراوە یان نا ئەوەیان بابەتێكی ترە، جارێ لەناوچە دابڕێنراوەكان هیچ هۆیەك نییە بۆ داكێڵو وبەشدارینەكردن بۆیە پێویستە بەشداریی بكرێتو دەنگبدرێت.
لەهەرێمی كوردستان كورسیەكان ژمارەیان دیارە، بەڵام ڕێژەی كەمو زۆری بەشدار دەتوانێت گۆڕانكاریی بكات، بۆیە تا زۆرترین خەڵك بەشداربێت دەكرێت گۆڕان دروستبێت، وێڕای ئەوەی لەناو یەكێتییو پارتیشدا خەڵكێك هەن بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدرێتو لیستەكەش دەنگی خۆی هەیە لایەنگەلی دیكەو خەڵكانی سەربەخۆیش هەن كە دەكرێت هاندەر ی چونی خەڵك بن بۆ دەنگدان كەواتە بیانویەك نییە بۆ ئەوەی بەشداریی دەنگدان نەكرێت.
بۆ بەشداریی دەنگدان، ئەمە لەئێستادا ڕێگەیەكی سەرەكی گەیشتنە بەدیموكراسی، رێگەی باشتر نییە هەر خودی خۆیشی لەچوارچێوەی دیموكراسیەتدایە ، یانی هەڵبژاردن یەكێك لەپایە گرنگەكانی دیموكراسیەتە، لەئێستاشدا ئەڵتەرناتیفی دیموكراسی بۆ حوكمڕانیی ستەمو نادادیە، بۆیە مرۆڤ دەبێت بەشداربێتو ئەمە بكاتە نەریتی بەردەوام تا لەئایندەدا جیاوازیی زیاتر لەواری بەڕێوەبردنو ئاوەزداری ببینین.
داكێڵ بۆ، داكێڵ خزمەت بەكێ دەكات لەوەگەڕێ، ئایا گۆڕانكاریی دەبێت یان نا مافی خۆت بەكاربێنە، تۆ بچیت یان نەچیت لەناو ژمارەكەدای، بۆ نمونە ئەگەر لەهەولێر یەك ملیۆن كەس مافی دەنگدانی هەبێت تۆش دانیشتوی ئەوێ بیت یەكێكی لەملیۆنەكە كورد دەڵێت كردە پەشیمان لەنەكردە پەشیمان باشترە، ئەگەر وا دابنەین بەشداریی ئەرێنی بونەو داكێڵ نەرێنی بون بۆ ناچیتە نێو ژمارە ئەرێنیەكەوە، لەوە گەڕێ خەڵك دەنگ بەكێ دەدات، مەپرسە دەنگی من چی دەگۆڕێ، بەشداریی لەپرۆسەی بەدیموكراتیبون بكە، تائەوكاتەی خۆت بەروبومەكەی دەبینی.
من باوەڕم بەداكێڵ نییە، ناتوانم بگەمە ئەو باوەڕە، دەكرێت پێمبڵێی داكێڵ بۆ؟
زۆربەمان سەدان بیانومان هەیە بۆ دەنگنەدان لانی كەم لەو بارودۆخەی لەهەرێمی كوردستاندا هەیەو هەڵبژاردن بەبڕیاری حزبیش نا بەبڕیاری بەرپرسێكی حزب سوكو ڕسواكراوەو دوای ساڵێك لەچونی خەڵك بۆ دەنگدان نەتوانراوە پارلەمان بخرێتەگەڕو ئەو شتەی ناوی نراوە حكومەت هەڵوەشێنرێتەوەو حكومەتی تازە پێكبێت، بەڵام ئەمەیان بابەتێكی دیكەیە، واز لەدرۆو بانگەشەی فشەو قاڵو نیشاندانی ئیشی حكومەت وەك منەتی حزب بێننو بڕۆن ئەگەر لەلاوازترین باوەڕیشەوە بێت دەنگێك بدەن، با دەنگێك بێت جۆرێك لەناو ئیتر بەسەی تیابێت، هیچ نەبێت هەندێك ماستاوچیو خۆفرۆشو بەكاڵاكراو سزابدەن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی