⭕️دیمەنەكە رونبووەتەوە پۆستی سەرۆككۆمار لای یەكێتی دەمێنێتەوە.
⭕️بانەبینەوە بە موهەرج
🖍️كیسنجەر لە دواین كتێب كە بڵاوی كردەوە بەناوی سەركردایەتییەوە بوو، دەنوسێت:هەڵە لە هەمووكارێكدا روودەدا، بەڵام سەركردە ئەو كەسایەتییەكە بزانێت چۆن هەڵەكان دەخوێنێتەوە نەك تەماشاكەری هەڵەكان بێت.
🔴ئەوەی لەبەغدا لەهەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان رویدا، (جگە لە تەداخولاتە ئێرانییەكان و ئەملاو ئەولاكان) زەنگێكی ئاگاداركردنەوەبوو كە كورد لەنەبونی یەك دەنگی وهاوبەشی زیانی گەورەی پێگەیشت،ئەوەی رویدا بێ پەنجەرەیی وبێ دەرگایی ماڵی كوردبوو كە هەموو لایەنێك بەنەیار و دۆستەوە فڕكان فڕكان دەكات
بەناو ماڵەكەدا.
🔴نەبونی یەك هەڵوێستی پێش دەستپێك لەنێوان پارتی ویەكێتی ،وەك دوو هێزی سیاسیی سەرەكیی كارئاسانی دەكات بۆ ئەوەی درز وناكۆكییەكان بەهەند وەربگیرێت وبەكاربهێنرێت.
⭕️پارتی ویەكێتی ناكۆكییان لەگەڵ هەر هێزێكی كوردیی تردا هەبێت ناقۆزرێتەوە(بەڵام ناكۆكیی نێوان خۆیان ،دەبێتە كێكی شیرین بۆئەوەی هەمووی چەقۆیەكی لێبدات).
مانگێك كەم نییە ،دەبێت وردتر و عاقڵانە تر و هەست بەبەرپرسیارێتی هەنگاو بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بنرێت،كاندیدی هاوبەش كە هەردوو حزب كۆكبن ولۆبی ودەنگی پەرلەمانیی ودەرەوەی پەرلەمانی بۆ كۆبكەنەوە ،زامنی هەنگاوێكی دروستی سیاسییە.
🛑وێنەكە رونبووە،سەرۆككۆمار دەبێتەوە پشكی كورد ولەناو كورددا یەكێتی ،بەڵام خاڵی سەرەكی وبنەڕەتی ئەوەیە یەكێتی بەر لەهەر لایەنێك ،دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ پارتی بكات،با هەمان دیمەنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دوبارە نەبێتەوە..
ئەم چەند رۆژەی پێشوو كورد بوو بوە گاڵتەی هێزە عێراقییەكان،بالەسەرۆككۆماریش نەبینەوە بەموهەرج ،یەك دەنگی وهاوبەشی ورێككەوتنی پێش وەخت یەكەم هەنگاوی دروستە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی