ئیرادەی گشتی گەلەکەمان لەباشوری کوردستان پشتیوانیی دۆزی ڕەوای گەلی خۆمانە لەڕۆژئاوای کوردستان.
ساڵانێکە خەڵکی کوردستان لەڕۆژئاڤا بەبەرچاوی دونیاوە زنجیرەیەک لەمێژوی پڕ شانازی دەنوسنەوە، ئەمجارەش مێژویەکی تر دەنوسنەوە، مێژوی شانازیی بۆ ئازادیخوازانو مێژوی شەرمئاوەر بۆ دوژمنانی دۆزی کوردو داعشیە نوێکانو پشتیوانەکانیان.
ئەوەی لەگەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڕودەدات نەک درێژکراوەی پەلامارەکانی کۆبانێو عهفرینی ساڵانی ڕابردوە، هەمان بیری توندڕەویی ئاراستەی دەکات، بەڵکو گرێدراوی دۆخی کوردە لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرئەنجامەکانی ئەم شەڕە سەپێنراوە لێکەوتەی بۆ هەموان دەبێت.
بەم پێودانگە نابێ هیچ لایەک بێلایەن بێت. داعشیە نوێکان لەبەرگێکی تردا، نیازی کۆمەڵکوژی کوردیان هەیە، ئەم زەنگی مەترسییو ئاگادارکردنەوەیه کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەوە.
گەلەکەمان وەک چیا لەشوێنو لەسەر خاکی خۆی بەپێوەیەو چارەنوسی گەلی کوردستان هەر سەرکەوتنە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی