سەبارەت بەهێرش‌و تاوانکاریی‌و دژ بەمرۆڤایەتی بەرامبەر بەکوردانی ڕۆژئاوا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

د . سەیران تەها

١. دەبێت کوردانی تاراوگە و چالاکوانەکان ئەم کارەساتە بەرەو ڕووی هەموو وولاتانی جیهان بکرێتەوە، وە هەموو ڕێکخراوەکانی  مافی مرۆڤ، و نەتەوە یەکگرتووەکان،  کە چۆن بەڕەسمی لەسەر ئاستی دەوڵەت، حكومەتە تیرۆرستەکەی جۆلانی ڕێگا بە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ دەدات. 

٢. هەموو خەلکی ئازادیخوازی جیهان ورێکخراوە مرۆییەکانی جیهان ئاگادار بکرێتەوە لە نیفاق و  بێ حورمەتی سیاسەتی وولاتەکانیان کە بێ دەنگ و تەماشاکارن کە چۆن جۆلانی سوپای عەرەبی تیرۆرست و درندە هەموو زیندانیە تیرۆرستە داعشیەکان دەشکێنن و ئازادیان دەکەن؟ 
کە ئەمەش پێچەوانەی هەموو هەوڵە نێودەوڵەتیەکانە دژ بەداعش و هاوپەیمانێتی نێودەلەتی بۆ لەناوبردنیان کە چۆن شکستی پێدەهێنرێت؟  کە تا ئێستا داعش گەورەترین مەترسی ڕاستەقینەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.

٣.هەموو رێکخراوە ئیسلامیەکان لە جیهانی عەرەبی،   لێیان بپرسن، ئەمە لەگەڵ بنەما و شەریعەی ئیسلام دەگونجێت؟  لەبەرچاویانە  چۆن رێگە بە قەتڵ و عامی  میللەتێكی موسڵمان لەسەر خاکی خۆی دەدرێت؟
 ئایا چ ئاینێك  هەیە لە دنیادا خوێنی خەڵکی بێتاوان حەلال بکات؟ وە لێیان بپرسین، ئایا بەرگری لەخەڵکی موسلمان ناکەن؟ ئایا خەلکی  ڕۆژئاوا و هەسەدە بە موسڵمان ئەژمار ناکەن؟ بە مولحید و كافریان دەزانن؟
 ئەو کەسایەتی و رئکخراوانەی حساب بۆ قیامەت و ڕووبەڕووبوونەوەی خالق ناکەن و لەخوا ناترسن؟
 بەڵام حساب بۆ ئەردۆغان و قەتەر و عروبە دەکەن؟ هەرچەندە ئەم رێکخراوانە و کۆمەڵێك کەسایەتی هەن کە حەماس بە ڕەسمی تاوانباریان كردوون بەوەی کە بەکرێگیراوی تورکیان، وە ناوەکانیان  ڕاگەیەنرا کە نیو ملیار دۆلاریان لە یارمەتیە کۆکراوەکان کە بەناوی خەڵكی غەزە کۆکراونەتەوە دزراون و لە تورکیا قووتدراون؟

٤. وە پێویستە بەفەرمی و بەئاشکرا  حیزبە ئیسلامیەكانی کوردستان  لەسەر ئەم باردۆخە هەڵوێستی خۆیان دەرببرن  کە بواری بێ دەنگ بوونی تێدانیە؟ وە بەتایبەتی لەسەر قێزەونترین کاری نا مرۆڤایەتی تیرۆرستەکان کە بۆ تاڵانی کردن و سەربڕین و دەستدرێژی کردن تەکبیر و ناوی خوا بەکاردەهێنن؟

 وە دەبێت وەڵامیان هەبێت بۆ ئەم  هێرش و هەڵوێستانەی تیرۆرستانی سوپای عەرەبی داعشى سوریا، ئایا پێشێلکاری قورئانی پیرۆز و هەلتەکاندنی بنەماکانی ئیسلام نیيە؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی