دوو شەوە دڵم لەناو قەفەزەی سینگمدا جێی نابێتەوە، وایفای مۆبایلەکەم دەکوژێنمەوە و دەستدەبەم کتێب بخوێنمەوە، تەنانەت یەک دێڕ چیە نالکێ بە مێشکمەوە..واز لە کتێبەکە دەهێنم و دەست دەبەمەوە مۆبایلەکەم دەڕۆم دەڕۆم تا بەشکو بە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.. تروسکەیەک بێتە بەرچاوم!
سەیرە لەناو ئەو شەڕۆشۆڕەدا بەدوای هەواڵی دڵخۆشکەرەدا بگەڕێی!
کوردبوونم دوو شەوە خەوی لێ زڕاندووم، من چونکە کەمێکی مێژووە تاڵەکەی حوکمی عەرەبم بیر دێت و تیای ژیاوم، دەزانم ئێستا عەرەبە دڵڕەشە دڕندەکان دوای سەرکەوتنیان چۆن شەق دەکێشن بە دەرگای ماڵاندا و پڕ بە قوڕگی پیسیان دەقێڕێنن.
من منداڵێکی شەش ساڵان بووم کاتی لە شارەکەی خۆم .. سەی سایەق... سوپای دڕندەی عەرەبم بینی بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانێکی نەکراو چۆن بەربوونە گیانی خەڵک. یەکێک لەوانەی دەستگیرکرا و چاوی بەسترا تا گولڵەبارانی بکەن باوکی خۆم بوو. باوکم دەیگێڕێتەوە کە چۆن بە بەرچاوی ئەوانەوە پیاوێکی بریندار دەهێنن و بەرگوللەی دەدەن. دەشیوت: پیاوە بریندارەکە بە ڕۆژووبوو بە لێوێکی وشکەوە هەر داوای قومێک ئاوی دەکرد و دەپاڕایەوە کە بێتاوانە، بەڵام عەسکەرە دڕندەکانی عێراق ریزێک گوللەیان کرد بە گەروویدا.
من دڵم هەر لای ئەو کوردانەی ڕۆژئاوایە کە ئێستا بە دیلی یان بەتێکشکاوی کەوتوونەتە دەست عەرەبی سووننەی دڕندە و دڵڕەقەوە. دەبێ چ سزایەکیان بدەن. من دڵنیام لە دڕندەییدا عەرەبی کۆن و تازە نییە یەک جۆر عەرەب هەبووەو هەیە لەکاتی سەرکەوتنیاندا.
دوو شەوە کوردبوونم بەڕادەیەک بێدارە، خەو و خواردنی لێ حەرامکردووم. تۆ بڵێ من چیم داوە لە کابرایەکی سووریی کە هەزاران کیلۆمەتر لە نێوانماندایە، کەچی کوردبوون ئەوەندە نزیکی کردوونەتەوە لێم، دڵم زۆر گەورەتر ئاوساوە لە چاو چەند شەو لەمەوپێشەوە!
کوردبوون جوگرافیای نییە، دوورونزیکی نییە، سۆرانیی و کرمانجیی نییە، کافر و ئیسلامی نییە کاتێک دەکەوێتە تەنگانەوە. تەنیا یەک شتی هەیە ئەویش کوردبوونێکی بریندار و ترساو و تاکوتەنیایە.
ئەوەندە غەدری لێکراوە، ئەوەندە گەلەکۆمەی لێکراوە ئەوەندە خوێنی رژێنراوە، کاتێک دەکەوێتەوە بەردەم مەترسیی، دیسان مێژووی سەد و دووسەد وسێسەد ساڵەی تازەی تازە دەبێتەوە.
کوردبوون گوناحێکی زۆرزۆر گەورەیە کە هیچ شتێک نایبەخشێ نە دین نە دیانەت نە سامانەکەیشی!
مێژوو وای نووسیوە نەک قسەی خۆم.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی