شۆڕشی کەزی و ئاشبوونەوەی کورد لەگەڵ خۆی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سۆران حەمەڕەش

کلتوری دێرین و شارستانیەت، زۆر کەس لە بارە سادەکەیدا تەنها لە بینایەکی زەبەلاحدا بچووکی دەکاتەوە. بەڵام شارستانەیت ئەو فەرهەنگە قوڵەیە کە لە شتی زۆر سادە و چاوەڕوان نەکراودا دەکەوێتە ڕوو.
ئەو دڕندەییەی لەم چەند ڕۆژەدا عەرەبەکان کردیان، ئەوە قوڵایی فەرهەنگی عەرەبیە و تۆماری بە ووردی هەیە. ئیبن خەلدوون نزیکی حەوت سەد ساڵ لەمەوبەر ئاماژە بەوە دەکات و لە پەرتووکەکەیدا بە ناونیشانی 'پێشکی' (موقەدمە) ئاماژە بەوە دەکات کە عەرەب نەتەوەیەکی کێوین و ڕوو لە هەر شوێنێک بکەن ئەو شوێنە وێران دەکەن و لەبەر ئەوەی کە شارستانیەت و ئاوەدانی دوورن و زۆر بە ووردی باسی دەکات.
لە بەرامبەردا فەرهەنگێک هەیە هەرچەندە پیاو و ژنی وەک شێر شەڕدەکەن، بەڵام ئازاری لاواز نادەن. پێمان خۆش بێت یان نا، ئەو دڕندەییەی عەرەب بە ئێمە ناکرێت. ئەوە شارستانەتێکی قووڵە کە ڕەگی بە خاکدا ڕۆیشتووە و بێ ئەوەی کەسمان لەسەر ئەوە ڕێکەوتبێتین، بەڵام بە گشتی بەبەزەیین. بەزەیی نیشانەی باڵایی مرۆڤە و دوورکەوتنەوەیە لە دڕندەیی و باڵایی شارستانیەتێکی دێرینە. هەرچەندە لەژێر کاریگەری میدیادا لەم ساڵانەدا بەداخەوە هەڵسوکەوتی هەندێک کوردی لەو شێوە ناشرینەمان بینی بەرامبە هاوخوێنەکەی، بەڵام بە گشتی نامۆیە بە ئێمە.
ئەم کلتورە دەوڵەمەندە کوردیە لە شتی زۆر سادەدا خۆی حەشار دەدا و لەپڕ کە دەرفەتێک دێتە پێشەوە، ئەو ڕەگەی جارێکی تر دەگەشێتەوە و وەک کانیەک دەتەقێت. سەیرکەن لە هەرشوێنێکەوە سەیری کورد دەکەیت، هەموو لایەکی دەوڵەمەندی فەرهەنگیە. وشەی کەزی  بە شێوەی (گوز) لە سۆمەریدا بە مانای قژی درێژ تۆماری هەیە. ژنی کوردی جاران، پێش ئەوەی کە نامۆ بن لە خۆیان و لاسایی عەرەب بکەنەوە کەزیان درێژدەکرد. من لە منداڵیدا هەمیشە پرچەکانی دایکم دەبینی کە هاتبوونە خوارەوە، ئێستەش شیرینی بۆنەکەیم بیرە.
دایکی من و زۆربەی دایکی کورد پرچیان شۆڕدەکردەوە و دایان نەدەپۆشی، ئەمە تۆماری هەیە. زیاتر لە دوو سەد ساڵ لەمەوبەر زانای کورد مەلا مەحموودی بایەزیدی، دەڵێت کە ژنی کورد سەر داناپۆشێت و بێ هیچ کێشەیەکیش لەگەڵ خەڵکی بێگانەدا قسە دەکات بەڵام زۆر بەشەرەف و بە کەرامەتە. ڕۆمان نووسی جیهانی ئاگاسا کریستی لە سەدەی ڕابردوودا ئەوە دەبینێت و دادەچڵەکێت و لە هەمان کاتدا بەراوردی دەکات بەو ژنە عەرەبانەی کە بینونی.
عەرەب بەکلتورەکەی خۆیەوە کە هێندە نامرۆڤانە ڕەفتار دەکات، چەکدارێکی پیس و خوێڕی، کە وەک بەدوویەکی دڕندە، کیژێکی شەهیدی بینیوە. وەک ئاژەڵێکی و پیس و بێ بەزەیی، کەزیە پیرۆزەکەی بڕیوە و ویستوویەتی شانازی بە پیاوەتی ناپیاویەوە بکات. بەڵام بینینی ئەو کەزیە کوردیە، هەموومانی کردەوە بە کورد، کوردبوونێک کە دەمێک بوو لێی نامۆ بووبوین.
زۆر دەمێکە لەسەر کورد کار دەکەم کەچی لەم دوایینەدا خەمم بوو کە جارێکی تر کورد نەناسمەوە. بەڵام چەند ڕۆژێکە ڕۆحی ڕەنگاوڕەنگی کوردی دەبینمەوە. خەریکە جارێکی تر مەلای کوردی حوجرەکانی کوردستان دەبینمەوە کە بۆنی نالی و مەلای گەورە و مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسیان لێدێت. خەریکە بۆنێکی کوردی خۆمانە لە مزگەوت و لە خوێندگە و لەسەر کەناڵە میدیاییەکان دەبینمەوە. بۆنێکی کوردی کە لە منداڵیەوە لە باوەشی دایکم و نەنکم  لەلای باوکم هەستم پێکردووە. خەریکە دەبینەوە بە خۆمان و لەگەڵ خۆمان ئاشت دەبینەوە و دەبینەوە بە کورد. مرۆڤ کە دەبێتەوە بەخۆی و واز لە دەمامکی درۆ دێنێت، ئیتر ئارام تر لەگەڵ خۆیدا هەڵدەکات.
دەمێک بوو خەمم بوو و لە ناو کورد خۆیدا هەندێک جار هەستم بە نامۆیی دەکرد. زۆر لە شتەکان بۆنی کوردیان نەمابوو. بەڵام کەزی بوو بە شۆڕش و گڕکانێک و داخ و ئاخی ئەم چەند ڕۆژە و مێژووی قوڵی نەتەوەیەکی هێنایەوە بەردەممان. کەزی بەشێکی بچووکی ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندەیە کە جارێکی تر لەو بێ هیواییەدا، هیوایەکی سەیری دروستکرد. وەک سحر هەموومانی کردەوە بە خۆمان، بەو کوردەی کە لەم بیست ساڵەدا لێی نامۆ بووین. تەنانەت لە ناو پەرلەمانی داگیرکەران لە ئەستەمبوڵ کەزی کرا و کەزی کوردی گەیشتە ئەوروپا.
بەڵام لەهەمووی مەزنتر، گەورەیی و ئازایی شەرڤانان بوو، ئەو گیانفیداکاری و ئازایەتی و لەخۆبووردەییە بوو کە هەموومانی بەئاگاهێنایەوە کە بزانین کێین. گەورە و بچوومان قەرزداری ئەوانین و ئەرکی سەرشانمانە خاکی بەرپێیان ماچ بکەین و سەریان بۆ دانەوێنین و ئەوان گەورە و ئێمە بچووکیانین.
بژی شۆڕشی کەزی!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی