بۆمبەکەی ترامپ!

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز گەڵاڵی

ئەمەی ئەمجارە ئەمریکا بەرانبەر کوردوڕۆژئاوا ئەنجامیدا بۆمبایەکی  زۆر مەترسیدارو زیانبەخشە. مێژوو خۆی دوبارە کردەوە وسەرەتایەکە  بۆ کۆتایهێنان بە (قەسەدەو پەیەدەو یەپەژە) ، هەروەک پەلاماریشە بۆ سەر تەواوی کوردو فیدراڵیەکەی  هەرێمی کوردستان .

 ئەم بۆمبایەی  ترامپ لە دژی رۆژئاوا ، لە ریکەوتننامەکەی  ٦ ئازاری ١٩٧٥ کە لە دژی شۆرشی ئەیلول  ئەنجاماندرا ،زۆر کاریگەرترو ترسناکترە. چونکە لە کاتو ساتێکی تر ە،بەڵام بە جیاوازی ئەوەی ئەمجارەکورد بڕیاری بەرگریکردنی لە بونی خۆی و پاراستنی خاکی کوردستاندا. 

لەکاتێکدا سەدساڵ تێپەربو بەسەر ئەوزوڵمەی لە (سایکسپیکۆ) لەکوردکراو میللەتەکەمان چاوەڕێ پاداشتی ئەوەی دەکرد لەبری ئەوسزایەی لەمێژوودا لێیانکرد ،هاوکاری بکرێ بۆ دروستژردنی کیانێكی سیاسی باشتر ، کەچی  ئەمجارە ترامپ هات بەجۆرێکی تر وەلە کاتێکی تر جارێکی تر ئازاری کوردی داوەو برینەکەی دوبارە کولاندینەوە.

شەری ئەمجارە تەنیا شەڕنیە لە بەرانبەر رۆژئاوا.بەڵکو لەقاڵبدانەوەو بچوککردنەوەی کوردو هەوڵی لە ناوبردنیەتی وئەمجارە هەر چوار پارچەکە موهەدەدەو لەژێر هەرەشەی دوژمنانی کوردو کوردستاندایە .

چی پێویستە ئێمەی کورد  بیکەین!
بەڕای بەندە لەسەر ئێمەی کورد پێویستە یەکگرتوبین .وەبەتایبەتیش لەباشور سیاسەتێکی کوردانەی یەکگرتومان هەبیت ،گەرتەماشا بکەین ئەمریکا لەپێناو بەرژەوەندی ئیسرائیل و بەرژەوەندی  خۆی ،تێرۆریستێکی وەک ئەحمەد جۆلانییان هێنا وکردیان بەسەرۆکی سوریا ،بۆچی ؟بۆ ئەوەی سوریایی پێدابەش بکەن و بەرژەوەندی ئیسرائیلی پێبپارێزن و ئەمنیەتەکەی پێدابین بکەن ،لەکاتێکدا هەر ئەمریکا خۆی (١٠ )دەملیۆن دۆلاری تەرخانکردبو ،بۆ هەرکەسیک کەبتوانێ زانیاری تەواویان لەسەر شوێن و جێگای جۆلانی پێبڵێ. ئەوە چیمان پێ دەڵێ ؟پێمان دەڵێ دونیا هەموی کەوتۆتە دوای بەرژەوەندی خۆیی ،مافی مرۆڤ و مافی گەلان ودۆستایەتی هەموی درۆیە،لێرەدا پێویستە پرسیارێک بکەین وپرسیارەکە ئەوە یە ،ئەی تۆ بڵێی جەنابی کاک مەسعود بارزانی و کاک بافل جەلال تالەبانی  ئەمە نەبینن ؟

تێناگەم ئێمە بۆ وا بێمنەتین  لە بەرانبەر ئەو هەموو تەحەدیاتەی روبەرومان بۆتەوە ؟ بۆ رێکناکەوین ؟ بۆ حکومەت و پەڕلەمان دروستناکەین ؟ بۆ عینادی لەگەل یەکتری دەکەین ؟چەند دڵخۆشین  کەدە بینین نەتەوەکەمان سنورەکانی نەهێشت و یەک گوتاری  سیاسی نیشانداولەبەرانبەر دۆست و دوژمن قسەی خۆی کرد ووتی : یەکە یەکە یەکە کورد یەکە .بەداخەوە لەم کاتو ساتەدا کورد بەگشتی وە بە تایبەتی بەڕێزکاک مەسعود بارزانی بێ سەرۆک (مام جەلال)ی زۆر پێوە دیارە . ئەو هەمو گورگەتێی بەربونە و پەلاماری کورد دەدەن.کاتی ئەوەیە هەمومان لاپەڕەیەکی  تازە هەڵدەینەوە و ڕابردو شتەباشەکان سودیان لێوەرگرین ، شتەخراپەکان بەنەفرەتکەین و لە بیرخۆمانی بەرینەوە،سیاسەتمەداری گەورە دەبێ ڕۆحی تەساموح و لێبوردەی تیادا زۆر بەهێز بێت ویەکگرین و ناکۆکیەکانمان وەلاوە بنێین و هەمومان ئەمڕۆ پێکەوە لە ناو یەکبەلەمداین . دوژمن دژی هەموانەو غەرق بێت ! هەموو کورد تیا دەچێ .

کاتی ئەوەیە خەڵکی بەتەجروبەو خوێنەوار بێنینە پێشەوەو کورد پیویستی زیاتر بە عەقلی ئارام وپیاوی جەسورو سیاسەتمەداری دوربین  هەیە،دوژمنانی کورد ئەحمەد جۆلانییان هێناوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا. لەگەڵ لێدانی قەسەد لەرۆژئاواو سڕینەوەیان لەسەر ساحەی سیاسی .ئەوگفتوگۆیانەی کەدەشکرین ،تەنیا کات بەسەربردنەو خۆیان بۆ شەڕئامادە دەکەن و  دەیانەوێ هێرش بکەنە  سەرکۆبانی و دوایش حەسەکە… بانگەوازی بەندە دیسان بۆ کاک مەسعود بارزانی یە و دەڵێم هەقە جەنابتان ڕۆڵی  مامیش ببین و  دەست لەناودەستی یەکێتی نیشتمانی تەواوی لایەنەکانی باشور بنێن ئەو پەرتەوازەییە کۆتایی پێبێنن وبەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی بە تەواوی ڕێکبکەون و با یەک ئیرادەی سیاسی ەیکگرتوی کوردی و کوردستانی نیشان بدەین . 

نەتەوەی کورد ئیرادەی سیاسی و یەکگرتویی خۆی  بە هاتنە سەرجادەو خۆنیشاندانەکانی نیشانی دەرەوە دا.ئێستا نۆرەی سەرکردایەتی سیاسی کوردە کە یەکگرتویی خۆی رابگەیەنێ وبوەستێتەوە بە ڕووی دوژمن و نەیارەکانی .دڵنیام بە ئیرادەی هاوبە ش و یەکگرتوییمان موئامەرەی دوژمنان لەگۆڕدەنێین . سەرکەوی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و شەرمەزاریش بۆ دوژمنەکانمان کە دەیانەوی کورد لەسەر نەخشە بسڕنەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە