دوای بڕیاردانی لایەنە شیعەکانی عێراق لە"رۆژی دووشەممە
٢٦ی ئەو مانگە" بۆ کاندیدکردنی نوری مالکی
بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەو وەرگرتنی رەزامەندی
رابەری کۆماری ئیسلامی لە ئێران لە ٢٧ی هەمان مانگ لە ڕیگەی شاندێکی سێ کەسی بۆ تاران
و بڵاوکردنەوەی لە راگەیاندنی ئێران، هەر دوای
ئەو راگەیاندنە، لە لایەن ئەمریکەوە نامەیەک بۆ کۆبوونەوەی"هەماهەنگی شیعەکان" نێردرا بوو و پەیوەندییەکی تەلەفۆنی
هەمان رۆژی نامەکەی ئەمریکە، لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکە(مارکو روبیو) لەگەڵ سەرۆک
وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقی (محەمەد شەیاع سودانی) ئەنجامدرا، کە لەهەردوو حاڵەتدا،"رەتکردنەوەی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ ئەو پۆستەی پێ راگەیاند".
بەهۆی ئەوەی رەتکردنەوەی
کاندیکردنی نوری مالێکی بۆ سەرۆک وەزیران، "دەرئەنجامی" دیکەی لەسەر ئاستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و حکومەتی داهاتووی عێراقی دەبێ لەرووی یاسایی و جێبەجێکردندا،
بە تایبەت لەرووی رێژەی بەشداریکردنی(٢٢٠ لەکۆی ٣٣٩ بەرلەمانتار) ئەندامانی بەرلەمانی
عێراق،هەرچەندە لایەنی کوردی لەسەر کاندیدێکی دیارکراو رێک نەکەوتبوون، بۆیە لەسەر داوای لایەنی کوردی
بەرلەمان بۆ ١ی شوباتی ئەوساڵ دواخرا.
بە پێی ماددەی٧٠دەستووری عێڕاق(ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی"دوو
لەسەر سێی" ئەندامەکانی لە نێو کاندیدەکان سەرۆکێک بۆ کۆمار هەڵدەبژێرێت. ئەگەر
هیچ کام لە کاندیدەکان زۆرینەی پێویستیان بەدەست نەهێنا، ئەوا لە هەڵبژاردنی دووەم، لە نێوان ئەو کاندیدانەی
کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەنجام دەدرێت و ئەو کاندیدەی کە لە هەڵبژاردنی دووەمدا
زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت بە براوە دادەنرێت). هەر لە (برگەی ب ماددەی ٧٢ دەستووری) دا دەڵێ(دوای یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، پێویستە
ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی (سی) ڕۆژدا سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێرێت).
ئەوە بوو پارساڵ( ٢٩ی ک١) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستەی سەرۆكایەتی خۆی هەڵبژاردو لە ٣١ی
هەمان مانگ دەرگای كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار کردەوە.
بە پێی دەستوور وادەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە
٢٨ی ک٢، کۆتایی دێت.
بە پێی ماددەی ٧٦ بڕگەی یەک لە دەستووری عێراق (سەرۆک کۆمار
لە ماوەی پازدە ڕۆژ لە بەرواری هەڵبژاردنیدا، ئەرکی پێکهێنانی ئەنجوومەنی وەزیران دەداتە
بەربژێری گەورەترین فراکسیونی پەرلەمانی).
لە هەمانکاتدا، وەک نەریتێکی سیاسی، سەرۆک کۆمار پشکی کوردەو
ئەوجا لەناو کوردیش هی "یەکێتی
"بووە، ئەو دابەشکردنە، پەیوەندی بە دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەیە، کۆنەبوونەوەی
بەرلەمانی کوردستان و دانەمەزراندنی کابینەی(دە) تا ئێستا کە پتر لە ساڵێکی بەسەردا
رەت دەبێ، بەندە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە،
وەک بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی و تەنانەت چەند لێپرسراوێکی یەکێتیش دەیڵێن "بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر
پۆستی سەرۆک کۆمار ناکەین".
بۆیە دواخستنی هەڵبژردنی سە رۆککۆمار بۆ رۆژی یەکی شوبات و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو
کارێکی باشەو ئەگەر نا سەرلەبەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان قەیرانێکی گەورەی ئیداری تیادا دروست دەبێت، کە
ئێستا دەکرێت بە هاسانی تەجاوز بکرێت.
٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی