گەڕی دووەمی شەری نێوان ( ئەمریکا ـ ئێران ـ ئیسرائیل
) دەستپێکی قۆناغێکی تازەی ململانی پڕ ئەگەرو گۆرانکاریە، دەستپێکی ئەمجارەی شەر بە بەراورد بە شەری 12 ڕۆژەی
خولی یەکەم لە چەند خالێک جیاوازن.
1ـ ئێران لەسەرەتای شەری 12 ڕۆژە دۆخێکی
لە غافڵگیریدا بوو.
2ـ لە دەستپێکی شەڕی 12 ڕۆژە بەهۆی نا ئامادەیی ئێران چەندین فەرماندەو ئەفسەری
دەرەجەداری گەورە و کاریگەری کوژران.
3ـ ئاست و جۆرو کاریگەری تەکنەلۆژیای چەکەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ ئێران دەرکەوت،ئەزموونی هەندێ ئەگەری
کردووە.
4 ـ لە شەری 12 ڕۆژە لە جیاتی هاندانی خەڵک
بۆ ڕاپەرین بە پێچەوانەوە ئیسرائیل داوای لە خەڵک دەکرد تاران چۆڵ بکەن،ئەمجارە بە
پێچەوانەوە ئێران داوا لە خەڵک دەکات تاران چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی رقی پەنگخواردوی خەڵک
بەهۆی کوشتن و گرتنی هەزاران کەس نەبێتە هۆی تەقینەوەوە خاڵی وەرچەرخان،
5ـ چین و ڕوسیا بە بەراورد بە شەری 12 ڕۆژە
لەوانەیە زیاتر ئەمجارە لەبواری هەواڵگری و چەک و سیستەمی بەرگری هاوکاری ئێران بکەن.
6 ـ ئامادەی ئێران بۆ هێرشی پێچەوانە جیاواز
بوو لە شەری 12 ڕۆژە ، زووترو چالاکترو فراونتر بوو زۆربەی ئەو وڵاتانەی گرتەوە سەربازگەی
ئەمریکای لێیە.
7ـ ئەمجارە ئەمریکا لە دەستپێکی شەرەکە
بەشدارە بە پێچەوانەی شەری دوانزە ڕۆژە کە
لە کۆتا ڕۆژ هێرشێکی ئاسمانی سنورداری کرد.
شەرەکە بەروە کوێ ؟
خولی ئەمجارەی شەر لەبەردەم کۆمەڵێک ئۆپشنە.
٭ ئایا جڵەو تەوقیتی شەرەکە لە دەستی ئەمریکاو
ئیسرائیل دەمێنێ یان نا ؟
٭ ئایا کاتی کەم دەخایەنێ ئێران ملکەچ دەبێ یان
دەچێتە دۆخی شەری درێژخایەنی بەوەکالەت؟
٭ ئایا خۆپیشاندان دەست پێدەکا و ئێران دەروخێ
؟
٭ ئایا بلۆکی چین و روسیا تۆڵەی تەڵەی ئۆکرانیا
لە ئەمریکا دەکەنەوە؟
٭ ئایا عیراق و گروپەکانی نزیک لە ئێران به
کوێ دەگات؟
هەر یەک لەم ئەگەرانەو چەندانی تر پەیوەستە بە
شێوازو جۆرو ئاستی کەمەرشکێنی شەرەکە لە ئایندەی نزیک.ئامادەی ئەمریکا بە قەبارەیەکی
قورس و گەورە لە کەنداو ناوچەکە چەند بۆ لێدانی ئێرانە، زۆر زیاتر بۆ رێگری کردنە
لە جوڵەو پشتیوانی ڕاستەوخۆی (ڕوسیاو چین) لە ئێران . ئەمریکا نایەوێ شەرەکە درێژە
بکێشێ گەرەکیە لە هەفتەی یەکەم ئێران ملکەچ بێت،بەواتایەکی تر ئەمریکا تا ئێستا شەری
دەستکەوت دەکات نەک دەستگۆرین،ڕۆژانی ئایندە پێشهات و روداوی چاوەڕواننەکراو ئەگەری کراوان، کە تێدا چارەنوسی شەرەکە دیاری
دەکەن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی