هەرچەندە ئەو ئاگربەستەی کە لە هەشتی ئەو مانگە
لە نێوان ئێران و ئەمریکە و ئیسرائیل راگەیەنرا، بە ئاشکرا دیارە گەمەیەکی
هەواڵگری لە پشتەو ئەمریکەو ئیسرائیل بەوەندە لە کۆڵ کۆماری "ولایەتی فەقییە"
لە ئێران نابنەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەو چاوسۆرکردنەوەو هەڕەشانەی هەردوو لا لە
راگەیاندندا، بۆ خۆڵ لە چاوکردن و هێورکردنەوەی ئەو دەستەی نێو دەسەڵاتی کۆماری
پاسدارانی ئێرانەو کە ئێستا کۆنترۆلی جومگە هەرە سەرەکییەکەی دەسەڵاتی ئەو
وڵاتەیان کردووە.بۆیە لێرەدا، دەکرێ بڵێین:
_ "ئێرانییەکان"،دەخوازن کات بکوژن و جەنگ
زوو یەکلایی نەبێتەوە، تاوەکوو دەتوانن، هەموو لایەکی دەسەڵاتدارانی ئێران رابهێنن
لەسەر ئەو سازشەی کە ئێستا لە ژوورە تاریکەکان ئەنجام دراوەو دەدرێ، بەپێی مەزاجی "هەندێ
لێپرسراوانی پاسداران" لە
راگەیاندنەکاندا لێدوان دەدەن.
_ ئەمریکە چاوەڕێی لێکترازانی هێزەکانی ناو پێکهاتەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی
لە ئیراندان و لەگەڵ کات بەڕێکردندا لە ختوخۆڕایی بەپێی مەزەندەییان لە خۆوە،
مردار دەبنەوە.
لێرەدا گرنگ ئەوە نییە دانوستان دەکرێ و لە چ
ئاستێکدایە، گرنگ ئەوەیە لە نێو چ چوارچێوەو بازنەیکدا ئەو دانوستانە دەسووڕێتەوە.
ئێستا ئێران مەرجەکانی ئەمریکی وەک مەبدەئی زۆربەی قەبووڵی کردوە؛"راگرتنی
پیتاندنی یورانیومی ئێرانی کە(٤٤٠کگم)ی لە پلەی ٦٠٪ ی پیتاندوە، بۆ ماوەی پێنج ساڵی
قەبووڵە، کەچی ئەمریکە، داخوازی بیست ساڵ دەکاو لە بۆ دواین دانیشتنی کە دەبوایە
لە ٢٤ی ئەو مانگە لە ئیسلام ئاباد بکرێ،ئەمریکە رازییە بۆ ١٥ ساڵ دوابخرێ بۆ
رووسیاش بگوازرێتەوەو هەموو پێداویستییەکانی "ئێران"ی بۆ پێداویستی وزەی
ئەتۆمی رووسیا دابینی بکات، شاندی دانوستانی ئێران ئەو گواستنەوەی قەبووڵە، کەچی ئەمریکە پێداگری دەکات دەبێ بگوزرێتەوە بۆ
ئەمریکە، ئەمریکە داوا دەکات، مووشەکەکانی "ئێران"لە ٣٦٠ کم بڕینی زیاتر
نەبێ، کەچی ئێران٦٠٠کم قەبووڵە. یانی سەرانی دەوڵەتی"ولایەتی فەقییە"وەک
مەبدەئی بە مەرجەکانی ئەمریکە رازین و تەنیا لەسەر "ژمارەکان"ناکۆکن لە گفتوگۆکاندا، ئەمریکە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە نەک ئاسایشی
هەرێمەکەو ئەمریکە.
مەرجەکانی ئێران زۆربەی بۆ پاراستنی سەروەری و
بڕیاری ئازادانەی وڵاتەکەیان نییە، بەڵکوو
پێداگری لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆیی ئابووری
ئەمریکی و بڕیارەکانی نێودەوڵەتی و پارە بلۆکەکانییەتی لەبانکەکانی ئەمریکە، بۆ
بوژاندنەوەی توانای سەرکووتکردنی ئەو دەسەڵاتە میسۆلۆژییە دژ بە خواست و داخوازییەکانی گەل کە لە داهاتوودا گۆڕەپانەکەی
یەکجار فەراوان دەبێت.
هەردوو لا بە مەزەندەی خۆیان لە کات بەڕێکردندا،
براوە دەبن، کەچی چۆن لەجەنگی چل رۆژەدا، نە لایەنی سەرکەوتوو و نە بنکەوتوو یەکلاکرایەوە،
لە دانوستانیشدا، کات بەهەمان شێوە ئەو سەرکەوتنە بەو جۆرەی ئێستا هاسان نییە
یەکلا بکرێتەوە.
ئەوەندەی گرژی و توندوتیژیش لە هورمزدا بەدی
دەکرێ، تەنیا ئەداتێک و کارتێکی گوشارە بۆ سازشەکانی سەرمێزی گفتوگۆی"ئیسلام
ئاباد". مسۆگەریش ئەگەر ئیزرائیل و لۆبی جوولەکە لە دونیا بەتایبەت لە
ئەورپا، دان بەخۆدا بگرن و لە ترامپ تێک نەدەن، ئەوە لەراکێش راکێشی سەر مێزی
گفتوگۆو پرۆسە هەواڵگرییەکاندا، ئێران دەبەزێنن.
جەنگ، ئەرکی خۆی لەو چل رۆژە بەجێگەیاندو ئەگەری
ئەنجامدانەوەی و روودانی، یەکجار کەم بۆتەوە.
بەڵام
ئەگەر جەنگ سەرلەنوێ هەگیرسێتەوە، ئەوا ئیزرائیل براوەی یەکەم دەبێ و لە ناوچەکەش
تورکیا نۆرەی چەقۆی سەر ملی، دەچێتە پێش.
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی