گەروی هورمز و ئابوری جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

کارمەند لەتیف

شەڕی جیۆ-ئابووری نازناوی ئەم قۆناغەو کارتی بردنەوەیە کەتاران لە گەڕی دووەمی ڕوو بەڕوو بوونەوەکانیدا لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل جوڵاندی و ئێستا یاری پێدەکات ئەویش گەرووی هورمزە کە بەردەوام لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانەو بووەتە مانشێتێکی سەرەکی قەیرانەکە .

ئەگەر بەوردی تەماشا بکەین ئێستا  کەس باسی هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ دەرەوەی ئێران و هیلالی شیعی و تاڕادەیەک میلیشیاتە نزیکەکان لەتارانیش ناکەن ، هەموو باسەکانی ئێستا و چاوەکان لەسەر تێپەڕاندنی قۆناغەکەیەو لەولاوە ترەمپیشی خستۆتە خانەی شەرمەزار بونەوەو هەموو هەوڵەکانیشی بۆ کردنەوەی گەروەکەیە چونکە پەیوەستە بە ژیانی زۆربەی دەوڵەتان جیهان

گەرووی هورمز ، تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەموو جیهان بۆ یەکگرتن دژی تاران و شکاندنی ئەم حاڵەتی بەبارمتە گرتنە ، بۆیە گەڕانەوە بۆ کردەی دەستەجەمعی لە ڕێگەی هاوپەیمانێتیەکی هەمەلایەنەی وڵاتانی نیگەران و زیان لێکەوتوو بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە بەسەرۆکایەتی ئەمریکا یەکێکە لە گرنگترین چارەسەرە بەردەست و خێراکان دوور لە تەڵەی دانوستاندن کە باوەڕناکەم ئێران تێیدا بدۆڕێت ، خۆ ئەگەر ئەوەش ڕوو نەدات دۆخی ئێستا و شەرعیەتدان بە سەرانە سەندن لەلایەن ئێرانەوە وەکوو دەستکەوتی شەڕی چل ڕۆژە دەبێت قبووڵ بکرێت ئەوسا مەجرای ئابوری جیهانیش قۆناغێک بەرەو سەرەوە دەگۆڕدرێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی