دۆخی ئاڵۆزی جیهان لەپێناو ئەمریکادا!

1 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز ڕەئوف

لەڕاستیدا، ئەمریکا کاتێک جەنگی ئێرانی دەستپێکرد بەهاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل،لەسەر بنەمای ستراتیژی جەنگی ناوچەیی بۆهەرلایەک بووە و درێژکراوەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیایە. واتە شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا بۆ هاوپەیمانە ئەورپاییەکان.  شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتیی نێوەڕاست، بۆ هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل، دروستکرنی ئاڵۆزی و ململانێ لە ڕۆژەهەڵاتی ئاسیا بۆ هاوپەیمانەکانی لە کوریای باشوور و ژاپۆن ئامانج بووە،لەهەمبەر چین.

ستراتیژە گەورەکە ئەوەیە ئەمریکا پاشەکشە بکاتەوە بۆ ناو نیوەگۆی ڕۆژئاوا،ئەمە شتێکە پێی دەوترێت "دۆکتۆرینی ترەمپ" کەتێیدا کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر نەتەوەکانی نیوە گۆی ڕۆژئاوادا هەبێت ، لەوانەش فەنزوێلا ، کوبا ،لەدوای کوبا،  پاشان دەتوانین وێنای ئەوە بکەین کە ئەمریکییەکان ، کەنەدا ، گرینلاند ، مەکسیک ، کۆڵۆمبیا ، بەئامانج بگرن. ئەمه بەشێکە لەو پرۆژە گەورەیە ، کە دەیەوێت کەقەڵایەک بۆ ئەمریکا دروست بکات و پاشان جیهان بەهۆی درێژپێدانی ململانێکان، پەلکێشی جەنگ بکات.

ستراتیژی ئەمریکا بەرامبەر وڵاتی چین درێژخایەنە ، دەیەوێت قورسایی و قوڵایی ستراتیژی خۆی بەڕووی چیندا چڕ بکاتەوە، وەزیری بەرگری ئەمریکا پیتهیگس لە کۆنفرانسی ئاسایش و بەرگری کەلەم چەند ڕۆژەدا ڕێکخرابوو لەوڵاتی سەنگافور، ئاماژەی بەوەدا پێویستە لەهەمبەر هەڵکشانە سەربازییەکانی چین دا کەمتەرخەم نەبین، کەواتە، کورت پوخت ، ئەوەی ئەمریکا پلانی بۆداناوە، بەردەوامبوونی ئاڵۆزی و ململانێکانە،لەجیهاندا، هەتا بتوانێت، ببێتەوە بە پۆلیسە جیهانییەکەی پێشتر و ڕێ لە فرەجەمسەری ودوو جەمسەر بگرێت ئەوەش بۆتە زەحمەتییەکی قورس ، چونکە پێی وایە، هەڵکشانی چین ، هۆکارە سەرەکیەکەی ئەو دۆخە ئارامییەی دوای جەنگی ساردە کە لەجیهانی تاک جەمسەریدا هەبوو، دەرگای گەورەبوونی بەڕووی چیندا کردەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە