گورزە هاوبەشەکەی سعودیە ئەمریکا تۆڵەکردنەوەیە یاخۆد پەیامێکی ستراتیژیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

کاوە نادر قادر



کەمتر لە بیست و چوار کاتژمێر دوای هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە لە خاکی عێراق هاوێژرانە  دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکی کە لە سەر خاکی سعودیا بوونی هەبوو،  کردە ئامانج، هەرێمەکە  چووە قۆناغێکی نوێی هەڵکشانی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی و سیاسییەوە.
 ئێوارەی سێشەممە ٢٨/٢٩ی ئەم مانگە، ئەمریکا و سعودیە هێرشی ئاسمانی هاوبەشیان بە  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دوور مەودا بۆ سەر جبەخانەو بارەگاکانی  ئەو گروپە چەکدارانە لە چەند ناوچەیەکی  عێراق، کردە ئامانج. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان و بەیاننامەی ئەو گرووپانە کە  کە ئەوڕۆکە ٢٩ی تەمووز رایانگەیاندووە،  ئاماژە بە لێکەوتنی  زیانی گیانی و ماددی بەرچاو دەکەن.
ئەم گورزوەشاندنە  ناتوانرێت تەنیا وەک وەڵامێکی سەربازی بۆ هێرشەکانی پێشوو سەیر بکرێت. بەڵکو پێدەچێت بەشێک بن لە ستراتیژییەکی نوێی ڕێگریکردنی واشنتۆن و ڕیاز لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەن رێساکانی  پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران پێناسە بکەنەوە. ئەم هێڕشانە پەیامی سیاسی و ئەمنی فرە چینیشی لە ناوەخندایە  کە لە گۆڕەپانی عێراقەوە درێژدەبێتەوە بۆ ئەوەی تاران و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بگرێتەوە.
بەئامانجکردنی بارەگاکانی چەکدارانی گرووپە هۆگرەکانی ئێران لە عێراق وەک پەرەسەندنێکی چۆنایەتی لە ڕەوتی ململانێکانی ئێران_ئەمریکە دەردەکەوێ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە عێراق بووەتە گۆڕەپانێکی ناوەندی ململانێکانی نێوان ئێران و دوای ئەوەی ساڵانێکە وەک شوێنی هەڵدانی دروون و مووشەکی ئەو گرووپە چەکدارانەی  بووە بۆ ئەنجامدانی هێڕش دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یان کەنداو.
 ئەمریکە چونکە زۆرجار خۆی لە هێرشکردنی بەرفراوان دژی ئەو گروپە چەکدارانە لە ساڵانی ڕابردوودا پاراستووەوەک پاراستنی سەقامگیری و ئۆقرەیی عێراق یان پاڵنانی بەغدا بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی توندتر بەرامبەر هەبوونی  سەربازی ئەمریکا لەو وڵاتە. ئێستا دوای ئەو هێڕشە سەربازیانەی ئەو گرووپانە بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکەو دۆستانی، پێدەچێت لێکدانەوەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت، ئەمریکا و سعودیە زیاتر باوەڕیان  بەخۆوە بینیوە کە بەردەوامی هێرشە سنووربەزێنەکان ئەم گروپانەوە هاوکێشەیەکی توندتری ڕێگریکردنی هێنابێتە مەیدان.
لەم ڕوانگەیەوە ئەم پێشهاتە پرسیارێکی بنەڕەتی دەوروژێنێت: ئایا لێدانەکانی سعودیە-ئەمریکی بەرجەستەی کردەوەیەکی تۆڵەسەندنەوە دەکەن بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەدا، یان ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە کە ئامانج لێی دامەزراندنی ڕێسای نوێی ڕێگریکردن و دووبارە داڕشتنی هاوسەنگییە ئەمنییەکانی ناوچەکەیە؟.
هەموو ئەم پێشهاتانە، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ڕووبەڕووبوونەوەکە چووەتە قۆناغێکی نوێوە، بەرە سەربازییەکان لە عێراقەوە تا ئوردن و کەنداو و گەرووی هورمز سەر بە یەک ئامانجن. هاوکات چانسی چەسپاندنی ئاگربەست کە دوای وەستانی هەڵمەتی بۆردومانی ئەمریکا کە ئێستا هاتۆتە ئاراوە، کەم دەبێتەوە. جگە لەوەش، بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی چەکدارانی لایەنگری ئێران پەیامێک دەنێرێت کە واشنتۆن و ڕیاز چیتر جیاوازی لە نێوان ئێران و بریکارەکانی لە هەرێمەکە ناکەن، گۆڕانکارییەک کە دەتوانێت پاڵ بە گرووپە چەکدارەکانی  عێراقییەوە بنێت بۆ پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنەکانیان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە عێراق بگۆڕێت بۆ ناجێگیرترین گۆڕەپانی ململانێی ئەقلیممی  لە قۆناغی داهاتوودا.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی