شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل پهیامێكى لهبارهى هێرشهكانى ئێران بۆسهر ئیسرائیل بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "ئێران خۆی دۆڕاوەو پێویستی بەوەڵامدانەوە نییە".
ئیهود ئۆلمێرت سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی وتى:"هێزەکانی ئیسرائیل سەرکەوتوبون لەڕوبەڕوبونەوەی هێرشی ئێران کە شەوی شەممە ڕوید، تاران بۆخۆى شکستیهێناوە، هەربۆیە هیچ پێویست بەوەڵامدانەوەی ئیسرائیل ناکات".
وتیشى:"سوپاى ئیسرائیل زۆرینەی ئەو موشەکو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان خستۆتە خوارەوە کە ئێران ئاراستەی ئیسرائیلی کردون، بۆیە ئێران شکستیهێناوەو سەرشۆڕکراوەو پێویستناکات ئێستا هیچ شتێک بکەن".
لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەسودمەندبونی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەهێرشەکەی ئێران، ئۆلمێرت جەختی لەوەکردەوە، پشتیوانی لەیایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن دەکات لەڕێگهی داواکردنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا، ناتانیاهۆ نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدات، چونکە دەزانێت کە دەکەوێت.
ئهوهشى وت:"پێموانییە ناتانیاهۆ سود لەهێرشەکانی ئەمدواییە وەربگرێت، بەوپێیەی نزیکەی لەسەدا 70ی ئیسرائیلییەکانی ئەمڕۆ متمانەیان بەناتانیاهۆ نییە، ڕاستە بەرەنگاری ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێکی پێشوەختە دەبێتەوە، چونکە دەزانێت کە دەکەوێت".