چۆن سەرکەوتوبین لەژیاندا؟

هەمەڕەنگ

17/04/2024‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

چۆن پێناسەی سەرکەوتن دەکەیت؟ زۆر کەس بیروبۆچوونی جیاوازیان هەیە لەوەی کە پێیان وایە سەرکەوتن چییە. هەندێک کەس پارەیان دەوێت، هەندێک دەسەڵاتیان دەوێت، هەندێکی تر ناوبانگیان دەوێت. بەڵام، گرنگ نییە هەرکامێکیانە، لەوانەیە بەدەست هێنانی ئاسان نەبێت و هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری بوێت

لەخوارەوە 13 خاڵ باسدەکەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و گەیشتن بەخەونەکانت

1. بیرکردنەوەی گەورە
کاتێک منداڵ بوویت، کەسێک پرسیاری لێکردوویت کە دەتەوێت چی بیت کاتێک گەورە بوویت؟ وەڵامەکەت لەبیرە؟ ڕەنگە شتێکی سەرکەشی و خەیاڵی بووبێت. منداڵیت لە باوەش بگرە و بڕۆ بۆ ئەو خەونەی کە هەمیشە هەتبووە. شەرم مەکە و بە شتێکی ئاسانتر ڕازیبیت. بەڵکو خۆپەرست بە. شتە باشەکان هەرگیز بە ئاسانی بەدەست نایەت.

2. ئەوەی خۆشت دەوێت بیکە
تەنانەت ئەگەر پێت وایە سەرکەوتن واتە سەروەت و سامان، ئایا پێت خۆشە تا کۆتایی ژیانت سەرقاڵی کارێک بیت کە بەلاتەوە ناخۆشە؟ سەرکەوتن لە ژیاندا لە کۆتاییدا دەبێت بە مانای دڵخۆشبوون بێت. بۆیە ئەو شتە بدۆزەرەوە کە خۆشت دەوێت بیکەیت، و لەبری ئەوە ئەوە بکە چونکە زۆرجار بەختەوەری پاداشتی زیاترە.

3. هەموو شتێک لەسەر هاوسەنگییە
ڕاستە کە دەڵێن خۆت بۆ کارێک تەرخان بکەیت ئەنجامەکەی دەبینیت. بەڵام زۆر کەس هەست بە هیلاکییەکی زۆر دەکەن کاتێک هەموو کات و وزەکەیان بە کارەکەیانەوە دەکوژن. گرنگە هاوسەنگی لە نێوان ژیانی کار و ژیانی کەسیدا هەبێت. زۆر کار بکە، بەڵام ڕێگە بدە جەستەت پشوو بدات و ئاگاداری تەندروستی خۆتبە

4. لەشکست مەترسە
زۆر کەس لە هەڵەکردن دەترسن. کاردانەوەیەکی سروشتی مرۆڤە کاتێک دەیەوێت سەرکەوتوو بیت. بەڵام هەڵەکان بە دڵنیاییەوە ڕوودەدەن چونکە کەس تەواو نییە. هەڵەکان وانەی گەورەن کە شتێکمان فێردەکەن و لە کاتی زاڵبوون بەسەریاندا دەمانکەنە مرۆڤێکی بەهێزتر. هەڵەکانن کە فێرمان دەکەن گەورەبین و بەڕێگای سەرکەوتندا دەمانبەن

5- پێویستە هەمیشە بتەوێت سەرکەوتوو بیت
دوای ئەوەی تووشی شکستێک بوویت، زۆر ئاسانە بتەوێت واز لە ئامانجەکانت بهێنیت. بەڵام ئەگەر ئارەزووی تەواوت هەبێت بۆ سەرکەوتن و تێپەڕاندنی کەموکوڕییەکانت، هەموو شتێک ڕێگای تێدەچێت! بەتەواوی خۆت تەرخان نەکردووە بۆ ئامانجەکەت، هەموو شکستێک کە تووشی دەبیت بەردەوام تووشی شەرمت دەکات و لە ئامانجەکەت دوورت دەخاتەوە. بەڵام کاتێک بەردەوام دەبیت لە هەوڵدان، هەوڵەکانت پاداشتیان دەبێت

6. ئەوەی پێویستە بیکە
بیر لە هەندێک لە سەرکەوتووترین کەسانی جیهان بکەرەوە. کەسانی وەک ویلیام شکسپیر و لیۆناردۆ داڤینچی کە شێوازی بیرکردنەوەی هەموومان دەگۆڕن بەرامبەر بە سەردەمی ڕابردوو. بیر لەوە بکەرەوە کە ژیان چەندە جیاواز دەبێت بەبێ بیل گەیتس یان ستیڤ جۆبس، کە هەموو شتێکیان بە ئەنجام گەیاندووە کە هەیانە. ئەمانە هەموویان نموونەی باشی ئەو کەسانەن کە لە دەرەوەی سنووری ئاسایی و مامناوەندن. نەیانهێشت کۆمەڵگا لە قاڵبیان بدات.

بۆیە ئەگەر بیرۆکەیەکی باشت هەیە بیکە. ئەگەر شکستیش هێنا، بەردەوام بە لە هەوڵدان تا دەگەیتە ئەوێ. وە خەمی ئەوەت نەبێت کە جیاواز بیت، باشترین کەسەکان جیاوازن.

7. پەیوەندییەکی باشت هەبێت
پاراستنی پەیوەندی باش کلیلی سەرکەوتنە. هەندێک لە کاریگەرترین کەسەکانی جیهان کەسانێک بوون کە بەڕاستی حەزیان لێکرابوو. ئەوان گرنگییان بە خەڵک دەدا، تەنها پاڵیان نەدەنا. لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک تۆ لەگەڵ کەسێکدا باشیت، پێدەچێت ئەویش باش بێتەوە بۆت.

8. بەدواداچوون بۆ بیرۆکەکانت بکە
ڕاستە هەندێک جار ئەو کەسانەی کە بوێرترین بیرۆکەیان هەیە بیرۆکەکانیان ڕەت دەکرێتەوە. بەڵام گرنگە گوێ لە بیرۆکەکانت بگریت و کاریان لەسەر بکەیت! ئێمە فێرکراین وەک مەڕ شوێن بکەوین، بەڵام هەندێک لە باشترین داهێنانەکان بەبیر کردنەوەی ئەو کەسانە دروستکراون کە لە دەرەوەی کەسانی ئاسایی بیریان کردووەتەوە. ڕەنگە کلیلی سەرکەوتنت ئەو بیرۆکە سەیرە بێت کە پێش خەوتن لە شەوێکدا بۆت هاتووە

9. باوەڕت بە خۆت هەبێت
سەرکەوتن دەبێت شتێک بێت کە 100% خۆت دەبینیت بەدەستی بهێنیت. ئەگەر باوەڕت بە خۆت نییە، سوودی چییە کە کات و وزەتی تێدا سەرف بکەیت. لە کۆتاییدا بەفیڕۆ دەچێت ئەگەر لە سەرەتاوە باوەڕت بە خۆت نەبێت. بەردەوام بە لە بیرهێنانەوەی خۆت بۆچی دەستت پێکردووە و هاندانی خۆت تەنانەت لە ساتەکانی شکستدا.

10. بە ئەرێنی بمێنەرەوە
هەرچەندە ئەمە قورس بێت، بەڵام مانەوە بە ئەرێنی بەڕاستی زۆر گرنگە لە گەشتەکەتدا بۆ سەرکەوتن. زۆر کەس درک بەوە ناکەن کە بیرکردنەوەکانت چەند کاریگەرییان لەسەر شتەکانی ژیانت هەیە. هەوڵبدە بیرکردنەوە نەرێنییەکانت بگۆڕیت بۆ بیرکردنەوە ئەرێنییەکان، بەم زووانە لە ڕێگادا دەبیت بۆ دەرخستنی هەموو ئەو شتانەی کە ویستوتە. نابێت بەربەستەکان ڕێگریت لێبکەن، بەڵکو دەبێت کۆمەڵە شتێک بن کە لە لیستەکەتدا هەبێت و دانە دانە خەتیان بەسەردا بهێنیت و تێیان بپەڕێنیت

11. بێهیوا مەبە
زۆر ئاسانە هەست بە بێهیوایی بکەیت دوای شکست. زۆرجار دەست دەکەین بە گومانکردن لە خۆمان و تواناکانمان، بە تایبەت ئەگەر کەسانی دیکەش گومانیان لە ئێمە هەبێت. پێویستە ئەمە پشتگوێ بخەین. باوەڕبوون بە خۆمان لە کاتی ئاوهادا زۆر گرنگە. هەڵسەنگاندن وەربگرە و دواتر باشتر بکە لە جاری پێشوو

12. کاری سەخت سوودی دەبێت
سەرکەوتن بە ئاسانی نایەت. هەر بۆیە کاری قورس بەڕاستی سوودی دەبێت. هەموو ڕۆژێک خەڵک نابینین کە ژیانی بە تەواوی بۆ دابین بکرێت و بخرێتە بەردەمی. بۆیە ئەوەی پێویستە خۆت ئەنجامی بدە. کاتێک بەتەواوی کات و هەوڵەکانتت بۆ تەرخان کرد، ئەوکاتە ئەنجامەکەی دەردەکەوێت

13. شوێن دەنگی ناخت بکەوە
زۆرجار جەستەت دەزانێت چی پێویستە پێش ئەوەی مێشکت بتوانێت لێی تێبگات. شوێن ئەو هەستەی ناخت بکەوە، ئەو غەریزەی ناخت. لەوانەیە لە ناخەوە بزانین کە پێویستە لە چی دوورکەویتەوە، شتانێک کە دوورت دەخەنەوە لە ڕێگای سەرکەوتن. هەندێک هەق بە خۆت بدە، لەوەی کە پێتوایە، زیاتر شارەزای خۆتیت.

Translated by: Mhamad dlshad othman
NIT institue
https://www.jonystudios.com/blog/how-to-be-successful-in-life

 

و. محەمەد دڵشاد عوسمان