بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو

کوردستان

19/04/2024‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکان، هاووڵاتییەک شەهید بوو کە پێشمەرگەیە.

کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لەتیمی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بۆ شارپرێس گوتی، قوربانییەکە ناوی سەروەر قادر ڕەشکۆیە. تەمەنی ٤٦ ساڵە و خەڵکی گوندی شێخ ڕەشە لە قەزای سیدەکان و پیشەی پێشمەرگەیە.

چەند ڕۆژی ڕابردووش هاووڵاتییەک لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ شەهید بوو بەهێرشەکانی تورکیا و چەند خانوویەکیش ڕووخان.