وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری بۆ شارپرێس: ئەگەری هەیە دادگای فیدڕاڵی پێنج کورسی بۆ پێکهاتە ئاینییەکان دابنێت

کوردستان

19/04/2024‌ 1017 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت ڕەنگە دادگای فیدڕاڵی پێنج کورسی بۆ پێکهاتە ئاینییەکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابنێت.

محمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بۆ شارپرێس دەڵێت: پارتی لەگەڵ دادگای فیدراڵی لەگفتوگۆدایەو ئەگەری بەھێز ھەیە پێنج کورسی بۆ پێکھاتە ئاینیەکان دابنرێت لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەم  قسانەی محەمەد حەکیم لەمیانەی  دیمانەیەکدا لەگەڵ شارپرێسدا هات کە بڕیارە شەوی شەممە بڵاو بکرێتەوە کە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و ھەستیاری تێدا باسکراوە.