ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی تەقیەوە

کوردستان

19/04/2024‌ 2954 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقیەوە و زانیاریەکان باس لەوە دەکەن بۆمبی چێنراوبوبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس ئۆتۆمبێلەکەی عەتا سەراوی لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەقیوەتەوە، بەڵام خۆی سەلامەتە.

هەروەها بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ ئۆتۆمبێلی دیکه سووتاون کە دوویان ژمارەیان سلێمانییە و یەکێکی دیکەیان ژمارەی باشووری عێراقە.

عەتا سەراوی لە بارەی ڕووداوەکە لە لێدوانێکدا دەڵێت، بۆمبی لکێندراو بۆ ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقێندراوەتەوەو زیانی گیانی نەبووە.

سەرچاوەیەکی ئاسایش دڵێت دەستیان بەڵێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.