لە سنووری هەورامان دوو كۆڵبەر برینداربوون

کوردستان

24/04/2024‌ 130 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دوو كۆڵبەر بە ناوەكانی خەلیل پەروێزی و عەلی محەممەدی لە كاتی كۆڵبەری و لە بەرزایییەكانی چیای "تەتە"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەكدارەكانی ئێران بریندار بووە.

هەروەها خەلیل پەروێزی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵكی گوندی "دەرزیان"ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران لەسەر سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە لە پشتەوە لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقەی لێ كراوە و پاش برینداربوونی، بەمەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی"ی مەریوان گواستراوەتەوە و هێشتا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

بەپەلە