شارپرێس:
کاتژمێر نزیكهى حهوتى شهوى ڕابردوو بهدرۆی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرو زانیارییه فهرمیهكانیش دهڵێن، چوار كرێكارى بهڕهچهڵهك یهمهنى گیانیان لهدهستداوه، باس لهوهدهكرێت، ئهو درۆنهى هێرشهكهى پێ ئهنجامدراوه، دروستكراوى ئێرانهو لهلایهن میلیشیاكانى عێراقهوه بهكاردههێنرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو درۆنەی هێرشەکەی پێ ئهنجامدراوه، لەجۆری شاهد 101 (کامیکانزی)ەو دروستکراوی ئێرانە، یەکەمجار لەعێراق بەناوی موراد5 لەلایەن گروپە میلیشیاکانەوە نمایشکراو چەندینجار لەهێرشی گروپە میلیشیاکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراقو سوریاو لەهێرشەکانی سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێرو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەکارهێنراوە.
درۆنی شاهد 101 درێژییەکەی 160 سەنتی مەترو پانییەکەشی 220 سەنتی مەتر دەبێت، هاوشێوەی موشەکی 258 لەسەر سەکۆ ڕوەو ئامانج هەڵدەدرێتو توانای بڕینی دوری دوو هەزار کیلۆمەتری هەیەو لەکاتژمێرێکدا 150 کیلۆمەتر دەبێت.
لەهێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆ چوار کرێکاری یەمەنی کوژرانو دوانی دیکەش برینداربون.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنوری شارەدێی قادرکەرەم لەشارۆچکەی چەمچەماڵى سەر بەپارێزگای سلێمانی، کێڵگەکە لەلایەن کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی بەڕێوەدەبرێتو سەرچاوەی دابینکردنی 67% کارەبای هەرێمی کوردستانەو بەهۆی ئەو هێرشەوە 2500 مێگاوات کارەبا کەمبوەتەوە.
لەکاردانەوە نێودەوڵەتییەکاندا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو نێردەی تایبەتی ڕێخکراوی نەتەوەیەکگرتوەکان (یونامی) وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکە، داوادەکەن لێکۆڵینەوەی جدی بکرێت بۆ ئاشکراکردنو دەستگیرکردنی هێرشبەرەکان.