شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ئاشكرایده‌كات، لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لەشاری سلێمانی بۆ شاری بەغدا، ئەمبوڵانسێكیان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوەو به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشیین ڕایگه‌یاندوه، "به‌هۆى ڕووداوەکەوه، سێ کەس بوونە قوربانی و لە ئێستاشدا لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە".
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، ڕوداوه‌كه لەسەر ڕێگەی بەغدا بووەو نەخۆشەکە لەسلێمانییەوە گواستراوەتە بۆ بەغداو لەچاودێری چڕی نەخۆشخانەی فارووف بووەو چاکبوه‌تەوە، هه‌ر به‌هۆى ڕوداوه‌كه دوو کارمەندی ئه‌مبوڵانسەکەش بریندارن.