شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق لهسلێمانیهوه ئاشكرایكرد، ههولێرو بهغدا ڕوبهڕوى مهترسى كهمى بهرههمى دانهوێڵهى گهنم بونهتهوه، دهشڵێت:"ئەمساڵ پارەی نەختینەمان کەمەو نازانین کەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت".
د. حەیدەر کەرعاوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراقو نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هاوبهشدا كه چاوهڕوان مهحمود پهیامنێرى شارپرێس ئامادهیبوو ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمە لەپارێزگای سلێمانی بەتایبەت لەپیرەمەگرون، هەروەها دەرگای سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم کراونەتەوەو پرۆسەکە بەردەوامدەبێت".
وتیشی:"تاوەکوو دوێنێ لەپارێزگاکانی عێراق جگە لەهەرێمی کوردستان، بڕی سێ ملیۆنو 600 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامە، ئەمساڵ بەهۆی کەمیی ئاو، هەندێک لەجوتیارانی عێراق نەیانتوانی گەنم بچێنن، بەنمونە بەرهەمی گەنمی پارێزگای نەینەوا لەپار کەمتر بوە".
بهوتهى کەرعاوی، "ئەمڕۆ دەرگای سایلۆکانی هەرێم بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کرانەوە، پرۆسەکە بەردەوامدەبێتو کارمەندان لەپێشوازیی جووتیاراندا دەبن، بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لەجوتیاران وەردەگیرێت، بەڵام بەهۆی کەمئاوی کە عێراقو هەرێمو هەندێک وڵاتانی دراوسێی گرتوەتەوە، بەرهەم کەمیکردوە".
ئهوهشى وت:"بەهۆی کەمبارانیو کەمئاوی، لەعێراق نزیکەی ملیۆنێکو 700 هەزار تۆن گەنم کەمیکردوە، لەهەرێمی کوردستانیش نزیکەی 800 هەزار تۆن گەنم کەمیکردوە، لەهەموو پارێزگاکانی عێراق گەنم کەمتر وەرگیراوە نەک تەنها لەهەرێم، چونکە هیچ جیاوازییەک لەنێوان جوتیارانی هەرێمی کوردستانو عێراقدا نییە".
لهبهشێكى دیكهى قسهكانیدا حەیدەر کەرعاوی باسى لهوهكرد، "تەنها لەپارێزگای نەینەوا، بەهۆی کەمبارانیەوە، جوتیاران یەک ملیۆن تۆن گەنمیان کەمتر چاندوە، ساڵى پاریش هەموو جوتیاران پارەکانیان وەرگرتوە، بەڵام ئەمساڵ پارەکە کەمترە، هەوڵدەدەین بەهەموو جوتیارانی بدەین".
سهبارهت بهوادهیهكى دیاریكراویش بۆ پارهى گهنمى جوتیاران، بهرپرسهكهى وهزارهتى بازرگانى عێراق وتى:"ساڵی ڕابردوو بەخێرایی شایستە داراییەکان دەدرا بەجوتیاران، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی پارەی نەختینە کەمە، نازانرێت کەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت، لێتان ناشارمهوه بۆ زیانى جوتیارانیش، حکومەت ناتوانێت قەرەبوی هیچ جوتیارێک بکاتەوە".
ش ـ هـ