شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل له‌په‌یامێكدا كه به‌زمانى فارسى بڵاویكردوه‌ته‌وه، هاوڵاتیانى ئێرانى ئاگاداركردوه‌ته‌وه، هه‌رچى زوه، له‌ناوه‌نده سه‌ربازیه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى تایبه‌تن به‌دروستكردن‌و به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك، دوربكه‌ونه‌وه.
له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس، ئەفیخای ئه‌درعى وتەبێژی سوپای ئیسرائیل په‌یامێكى به‌زمانى فارسى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"داواتان لێده‌كه‌ین لەدەوروبەری دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەک دوربکەونەوە، بۆ ئەوەی ژیانیان نەکەوێتەوە مەترسییەوە".
میدیای ئێران بڵاویانکردوەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بارەگای وەزارەتی بەرگری لەتاران‌و چەند پێگەیەکی سەربازییان لەشاری شیراز، لەڕۆژئاوای ئێران بۆردومانکردوە.