شارپرێس:
جاسم عەبود سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بەزویی چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەی موچەی فەمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە.
سەرۆكی دادگای فیدراڵی جهختیكردوهتهوه، پێویستە قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگاتە چارەسەر.
بەر لەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی لەبارەی نوسراوەكەی تەیف سامی یەكلابكاتەوە، سەرۆكی دادگا گەیشتە لای سەرۆك كۆماری عێراق، دادوەر جاسم محەمەد عەبدو عمێری سەرۆكی دادگای فیدراڵی سەردانی لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی كرد.
بهگوێرهى راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی كۆمار، لەدیدارەكەدا لەبارەی چارەسەری یەكجاریی پرسی خەرجكردنی شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە بەگوێرەی دەستورو یاساو بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.
دادوەر جاسم جەختی لەسەر ئەوەكردوهتهوه، دادگای فیدراڵی بەگوێرەی دەستورو یاسا ئەركەكانی خۆی ئەنجامدەدات، بهڵام پێویستە قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی دەستورو یاسا ڕێگهی چارەسەری خۆی بدۆزێتەوە.
ئەو دیدارەش لەكاتێكدایە بڕیارە سبهینێ دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی یەكلابكاتەوە لەبارەی سكاڵای فەرمانبەرانی هەرێم بۆ دەركردنی فەرمانسالاریی تایبەت بەڕاگرتنی نوسراوی تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ بۆ ڕاگرتنی ناردنی موچە، بۆ ئەوەی لانی كەم موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێتو دواتر دادگای ناكۆكییە داراییەكانی هەولێرو بەغدا بەبڕیارێك یەكلابكاتەوە.
