خویەکی ڕۆژانە هاوشێوەی جگەرەکێشان پێست پیر دەکات

تەندروستی

11/06/2025‌ 3759 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دکتۆر کەیت جەیمسۆن بەڕێوەبەری پزیشکی لەتاقیگەی Youth Lab لەئوسترالیا، هۆشدارییەکی سەرسوڕهێنەری سەبارەت بەخویەکی ڕۆژانە بڵاوکردوه‌تەوە کە دەتوانێت دەرکەوتنی چرچ‌و لۆچی خێراتر بکات ئەویش، "خواردنەوەی ئاو لەڕێگەی پەڕۆ یان شوشەی دەم تەسکەوە".


جەیمسۆن ڕونیشیکردوه‌تەوە، جوڵەی دوبارەبونەوەی دەم لەکاتی خواردنەوە بەمشێوەیە هاوشێوەی جگەرەکێشانە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە"چرچ‌و لۆچی جگەرەکێش" ناسراوە، ئەمەش لەئەنجامی تێکچونی کۆلاجین لەپێستی تەنکی دەوروبەری دەمدا.

ئەوانەی پێستیان وشکە یان مەیلی بۆماوەیییان هەیە بۆ چرچبون مەترسی زیاتریان لەسەرە.

بۆ ڕێگریکردن لەمکارە، دکتۆر جەیمسۆن چەند ڕێکخستنێکی سادە پێشنیازدەکات:
    بەکارهێنانی کوپ یان شوشەی کراوە.
    شێدارکردنی لێو بەکرێمێک کە ترشی هیالۆرۆنیکی تێدایە.
    بەکارهێنانی دژەخۆری لێو بەشێوەی ڕۆژانە.

هەروەک ئاماژە بەوەدەکات، چارەسەری کاریگەر وەک ڕێتینۆڵ، لەیزەر، یان فیلەر بەردەستە بۆ کەمکردنەوەی چرچ‌و لۆچی‌و گەڕاندنەوەی نەرمیی پێست.

ئاکۆ عەبدوڵڵا