پسپۆڕێکی خۆراکیی 3 کاریگەرترین خۆراک بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دیاری دەکات

تەندروستی

11/06/2025‌ 1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د.مێگان ڕۆسی پسپۆڕی تەندروستیی ڕیخۆڵەو خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دکتۆرا لەبواری خۆراکیی، باسی لەوەکردوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئاستی کۆلیسترۆڵیان دابەزێنن، ئەوە دەبێت سێ جۆر خۆراک بخەنە ناو سیستەمی خۆراکییانەوە.


ڕۆسی بەپێگەی "سوری لایف"ی ڕاگەیاندوە، ڕیشاڵی تواوەی شۆڤان پەیوەستە بەکۆلیسترۆڵەوەو ڕێگریی لەهەڵمژینی دەکات، هەربۆیە ئەو سیستەمە خۆراکییانەی شۆڤانی لەخۆگرتوە، بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆل بەسودە.

هەروەک دەڵێت:"پاقلەو فاسۆلیا بەشدارن لەبەهێزکردنی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە، بەتایبەتی بیفیدۆبەکتریاو لاکتۆباسیلی، کە بەشدارن لەدابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، کیوی یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری بەدهەرسی‌و قەبزی، ئەمەش پاڵپشتی جوڵەی ڕێکوپێکی ڕیخۆڵە دەکات‌و چەورییە زیانبەخشەکان کەمدەکاتەوە.

جەختیشی لەوەکردوه‌تەوە، لیستی خۆراکە بەسودەکان بریتین لەئەڤۆگادۆو زەیتی زەیتون‌و بادەم‌و سۆیاو توو و سەلەمون.

ئاکۆ عەبدوڵڵا